لە ڕانیە هێرش دەکرێتە سەر چالاکوانێکی مەدەنی

لەلایەن ستاندار Posted on 599 جار بینراوە

ستاندەر ـ ڕانیە

ئەسعەد حسێن محمود کە کارمەندی تەندروستیە لە نەخۆشخانەی ڕانیە و هەروەها چالاکوانی مەندیشە،لە بەرواری

١٢-٢-٢٠١٧  لە غاباتی ڕانیە لەلایەن گروپێک پەلامار دراوە، وەک خۆشی ڕایگەیاندووە ئەو کێشەی شەخسی لەگەڵ هیچ کەس نیە.ئاماژەی بەوە کرد کە لە شێوەو جل و بەرگ و قسە کردنی پەلامار دەرەکان گومان دەکات گروپی سەلەفیەکان بن.

هاوکات له بەرواری ١٧ – ٥-٢٠١٧ لە ڕێگای بنگرد بەردە کۆز لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ناوی( مجید حمید) تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەیان دەکرێ و ناوبراو ڕایگەیاندووە سەلامەت دەرچونە و تەنها گولە بەر سەیارەکەیان کەوتووە.

بەگوێرەی زانیاریەکان هەر هەمان ڕۆژ پۆلیسی بنگرد هاتۆتە شوێنی ڕوداوەکە و ڕاپۆرتی ڕوداوەکەیان کردوە لە بنکەی پۆلیسی بنگرد سکاڵایان تۆمار کردوە.

May be an image of 1 person

ئەسعەد حسێن دوای ته‌قه‌كردن له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی

No photo description available.

ساتی گه‌یشتی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆلێنه‌وه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.