ستاندەر
یەكێك لە ماڵپەرە نزیكەكانی پارتی رایدەگەیەنێت، له کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا له هه‌ولێر، چه‌ند که‌سێک هه‌وڵی فیتنه‌گێڕی و گرفت دروستکردن ده‌ده‌ن، كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه گه‌نجان و كه‌سایه‌تیه‌كانی شاری هه‌ولێر بڕیاریانداوه سه‌ره‌تا ناڕه‌زایی دەرببڕن و دواتر خۆنیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
ژێده‌ری ماڵپەڕێكی نزیكی (پ.د.ك) لە بابەتێكدا بە ناونیشانی (کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا له هه‌ولێر ئاژاوه‌گێڕی ده‌کات) زۆر بەتوندی هێرش دەكاتە سەر كونسوڵخانەی ئەمریكا لە شاری هەولێر و رایدەگەیەنێت، “گروپێک له گه‌نجان و که‌سایه‌تیه‌کانی شاری هه‌ولێر، دوای جه‌ژن له پارکی شانه‌ده‌ر کۆده‌بنه‌وه و بڕیار ده‌ده‌ن که هه‌ڵوێست وه‌ربگرن دژی ئه‌و کارانه‌ی له کونسوڵیه‌وه ده‌کرێت. ئه‌و بڕیاره بۆ ئه‌وه‌یه که کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا بێلایه‌ن نیه و ده‌ستوه‌ردانی هه‌یه له ژیانی خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت کێشه‌ی پارته سیاسییه‌کان”.
هەروەها ژێدەر دەشڵێت،”کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا له هه‌ولێر، ڤیزا به‌وانه ده‌دات که دژ به خه‌ڵک و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قسه ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه که کونسوڵگه‌ری رۆڵێکی خراپ ده‌گێڕێت”.
لە كۆتاییدا ژێده‌ری رایدەگەیەنێت، “كه ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر وایكردوه له‌نێو حزبه سیاسیه‌كاندا جۆرێك له دووركه‌وتنه‌وه دروست ببێت، كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه گه‌نجان و كه‌سایه‌تیه‌كانی شاری هه‌ولێر بڕیاریانداوه سه‌ره‌تا ناڕه‌زایی دەرببڕن و دواتر خۆنیشاندان ئه‌نجام بده‌ن”.