“بارزانی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ژوری عه‌مه‌لیاتی شكاندن و تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ده‌كات”

لەلایەن ستاندار Posted on 935 جار بینراوە

ستاندەر

په‌رله‌مانتارێك ئاشكرای ده‌كات،”بارزانی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ژوری عه‌مه‌لیات ده‌كات بۆ شكاندن و تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و په‌رله‌مانتار”.

هۆشیار عەبدوڵـڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیەنێـت،” ئاشکرا کردنی پیلانێکی ژوری عەمەلیاتی پارتی تایبەت بە میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بارزانی لە بەرپرسی ئۆرگانە میدیاییەکانی پارتی پێک هاتوە و ئامانجی سەرەکی بریتیە لە شکاندن و تیرۆری کەسایەتی ئەو نوسەر و ڕۆژنامەنوس و چالاکوان و سیاسی و پەرلەمانتارانەی کە دژی ڕیفراندۆمە حیزبیەکەی بارزانین.

ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ڕاشی ده‌گه‌یه‌نێت “ئەو ژورە بۆ میدیای ئازاد و بۆ نوسەرانی سەربەخۆ و چالاکوانان چەندین پیلان و هەوڵیی جیایان هەیە ، بۆ بزوتنەوەی گۆڕان پیلانێکی تایبەتیان هەیە کە پوختەکەی ئەخەمە ڕو ؛”

هۆشیار عەبدوڵا، له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی دەنووسێت، لە بەر ئەوەی کە پێیان وایە لە ڕێگەی پەیجەکانی پارتیەوە ناتوانن کاریگەری بخەنە سەر ڕایگشتی کوردستان بە گشتی و ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان بە تایبەتی ، چەندین پەیجیان بەناوی بزوتنەوەی گۆڕان یا ناو و لوگۆی گۆڕان ، یا ناو و وێنەی نەوشیروان مستەفاوە کردۆتەوە ، هەوڵی کڕینی زۆرێک لە پەیجە بێ لایەن یا نزیکەکانی گۆڕانیان داوە هەندێکیان کڕیون و واشیان کردوە کە ئەو پەیج سایتانە هێرش بکەنە سەر پارتی و خودی بارزانیش بەڵام لە پاڵ ئەوەدا بە ناوی دڵسۆزی بۆ گۆڕان کار لەسەر نانەوەی پشێوی و دوبەرەکی بکەن لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا .

هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌شڵێت ” لەو پەیجانەدا کە بەناوی گۆڕان یا نزیکی گۆڕانەوە ئەکرێنەوە چەند ئەرکێکیان بۆ دیاریکردون دیارترینیان ئەم سێ خاڵەی خوارەوەیە ؛

یەک/ پێیان وتون تا بۆتان ئەکرێ هەوڵی دروستکردنی ناکۆکی بدەن لەنێوان تێکۆشەری دێرین و نەوەی نوێی ناو بزوتنەوەکە ، لەو بارەیەوە شەش ڕێنماییان بۆ نوسیون .

دو/پێیان وتون باسی کوڕەکانی کاک نەوشیروان بکەن دیعایە بکەن کە گۆڕانیش ئەبێتە حزبی بنەماڵە ، ئاماژەیان بە چەندین سیناریۆ کردوە کە تایبەتن بە گردی زەرگەتە ، کۆمپانیای وشە .

سێ / پێیان وتون ئەو گەنجانەی ناو گۆڕان کە توندڕەون و دژی بارزانی و پارتین ، سوکایەتی و تەشهیریان پێبکەن و بەناوی پەیجەکانی گۆڕانەوە وا بکەن کاریگەریان لەسەر ڕایگشتی کەمبێتەوە ، چەندین ناویان بۆ دیاریکردون کە ئەبێ بەردەوام کاریان لەدژ بکەن .( لەبەر چەند ئیعتیباراتیک کە پەیوەستە بە سەرچاوەی زانیاریەکان نامەوێ بڕۆمە چەند وردەکاریەکەوە ، ئەگەرنا هەمویمان لەبەر دەستدایە )

ڕاشی ده‌گه‌یه‌نێت ” بەلامەوە گرنگ بو ، هاونیشتیمانیان بە گشتی و گۆڕانخوازان بە تایبەتی ئیدی وردی ئەوە بن ، مەرج نیە هەر پەیج و سایتێک ئاڵا و لوگۆی گۆڕانی دانا بو ، یا دو قسەی لەسەر بارزانی و پارتی کرد ، پێگەی ڕەسەنی گۆڕان یا بێلایەن بن، پەیجە ڕاستەقینەکان دیارن و جیاکردنەوەیان لەو فەیک و تەزویرانە ئاسانە ، بەڵام ئەوانەی کە لەپاڵ قسە وتن یا تەنانەت قسەی ڕەق وتن بە پارتی یا بارزانی خەریکی ژەهر ڕشتنن لە دژی گۆڕان و دۆخی ناوخۆی بزوتنەوەکە و ئەو هەڵسوڕاوانەی کە لە میدیاکانەوە بە توندی لە ئاستی ئەجێنداکانی پارتی وەستاونەتەوە ئەوانە ئەجیندای پارتین و دوازانیاریش کە گرینگترینە ئەوەیە کە لە ڕێگای خەڵکانێکەوە ئەو کارانە جێبەجێئەکرین کە بە ئاشکرا پارتی نین بەڵکو سەر بە دەزگا جاسوسیەکانی ئەو حیزبەن و خۆیان وەک لایەنگر و ئەندامی لایەنەکانی تر ، یا خەڵکانی سەربەخۆ نیشان ئەدەن ، هەشیانە بەرپرسە و پلەی باڵای هەیە لەو حیزبانەدا و بۆ ئەو مەبەستە لە ژێر فەرمانی پارتیدان .”

ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاشكراشی ده‌كات ، ئەو هەوڵ و پیلانەی پارتی ، ئەگەر گوزارشت بێت لە شتێک ، گوزارشتە لە شکست و ترسیان لە لاوازی متمانەیان لەناو ڕایگشتی خەڵکی کوردستاندا ، ئەگەر ئاستی ململانێی سیاسیی لای بەرپرسی میدیاکانی پارتی گەیشتبێتە ئەو ئاستەی دڵیان بەوە خۆش بێت بە دو هاش و هوشی ناو فەیسبوک و میدیا ساردمان ئەکەنەوە ، یا پێیان وابێت بەوە لە داکۆکیکردن لە قەناعەت و باوەڕەکانمان ئەوەستین ، یا ئەجێندا مەترسیدارە شەخصی و حزبیەکانی بارزانی ڕەتناکەینەوە کە خەریکە ئەم هەرێمە و خەڵکەکەی توشی کارەسات ئەکا ، ئەوە من بەش بەحاڵی خۆم و لە بری هاوڕێکانیشم پێیان ئەڵێین ، هێشتا لە کوێتانە ؟!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.