یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ بەشداری کۆبوونەوەکەی بارزانیان نەکرد

لەلایەن ستاندار Posted on 588 جار بینراوە

ستاندەر

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مسعود بارزانی هەریەكە لە یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بەشداریان نەکرد.

دوابەدوای تێپەڕبونی مانگێک لە دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەمڕۆ 2017/7/8 لە پیرمام بە سەرۆكایەتی مسعود بارزانی کۆبوونەوەی لیژنەی ریفراندۆم دەستیپێکرد.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مسعود بارزانی هەریەكە لە سۆسیالیست و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و مسرور بارزانی و حیزبی شیوعی بزوتنەوەی ئیسلامی بەشدارن.

هاوكات مەحموود سەنگاوی، ئەندامی (م.س) یەكێتی بە میدیاكانی پارتی راگەیاندبوو،”رەنگە كەسێك بۆ كۆبوونەوەكە بچێت، ئەوەش شتێكی ئاساییە، بەڵام نوێنەری یەكێتی نابێت. تاوەكو پەرلەمانی كوردستان كارا نەكرێتەوە، وەكو یەكێتی بایكۆتی پرۆسەی ریفراندۆم دەكەین. ئێمە هەمیشە گوتوومانە لەگەڵ سەربەخۆیی ‌و ریفراندۆمین، بەڵام تاوەكو پەرلەمان كارا نەكرێتەوە بەهیچ جۆرێك بەشداری پرۆسەی ریفراندۆم ناكەین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.