مسعود بارزانی کێشە ناوخۆییەکانی بردە دەرەوەی هەرێمی كوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 924 جار بینراوە

ستاندەر

دوای نزیكبونەوەی پارتی لەگەڵ هەریەك لە كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان، بەڵام ئەمڕۆ مەسعود بارزانی کێشە ناوخۆییەکانی بردە دەرەوەی هەرێمی كوردستان، لە پەرلەمانی ئەوروپا تەواوی كێشەو قەیرانەكانی خستە ئەستۆی بزوتنەوەی گۆڕان.

مەسعود بارزانی لە پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، گۆڕان دووجار هەوڵی کودەتای داوە و لە ١٩ی ئابی ٢٠١٥ کاتێک شکستی هێنا ئەمنیەتی هەرێمیان تێکدا و، ئێمە پێشتر لەسەر بنەمای تەوافق ڕێککەوتین کە چوار ساڵی ئارام بەڕێبکیەن، لەبەر ئەوە سەرۆکایەتی پەرلەمانمان دایە بزووتنەوەی گۆڕان کە لە دەنگی خۆیان زیاتربوو، بەڵام گۆڕان بنەمای تەوافقی تێکدا و شتەکان هاتنەوە سەرەتا، لەگەڵ ئەوەشدا کە لە ١٩ی ئاب لە کودەتایەک شکستیان هێنا دەستیاندایە تێکدانی دۆخی هەرێم”.

مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە گۆڕان دوو جار ویستویانە کودەتا ئەنجام بدەن بە ئاماژەدان بە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥ کە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ چوار پڕۆژە یاساى لایەنە سیاسییەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاساى سەرۆکایەتیى هەرێم کرد وفراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەکەی بایکۆت کرد و پڕۆژەکانی ڕەتکردەوە، جار دووەم بەرەبەیانى ڕۆژى ١٩ى ئابى ٢٠١٥ پێنج لایەنە بەشداربووەکە لە حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دواى زنجیرەیەک کۆبوونەوە بە بەشداریى نوێنەرى ئەمەریکا و باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق و نوێنەرى یۆنامى، داوایان لە پەرلەمانى کوردستان کرد کۆبوونەوەى ڕۆژى ١٩ى ئاب دوابخات.

چاودێران پێیانوایە، پێیانوایە، بەو لێدوانانەی ئەمڕۆی مسعود بارزانی لە پەرلەمانی ئەوروپا كێشەكانی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان قوڵتر دەكاتەوە. هێزە سیاسیەكان زیاتر لە یەكتر دوردەخاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.