نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز مەسعود بارزانی

لەلایەن ستاندار Posted on 521 جار بینراوە

کاوە تەیب*

تکایە لەوە زیاتر رێزدار (مسعود عبدالخالق) مەڕەنجێنن، مێژووی میللەتان لە قۆناغی رزگاری نیشتمانی کەڵە پیاوی گەورەی خۆنەویستی بەرھەمھێناوە، کە لە گەرمەی تەنگەبەریەکانی قۆناغە سەختەکانی ئەو قۆناغە غەمی گەورەی خەڵک و نیشتمانەکەی بووە، ئەو خەڵکانە ھەمیشە لە لایەن خەڵکی بەرژەوەندی خواز بە بەر سەر دراون؛ بەڵام ئەو کەسانە بە بێ گوێ دانە بەربەستەکان وەکو جوندی مەجھوول شانیان داوەتە بەر نادادییەکان و بەڵام دواجار مێژوو لە لاپەڕەکانی خۆی ناوێکی زێڕینی بۆ نەخشاندوون؛ لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد زۆر ناوی وا بە دەردەکەوێت. یەک لەو ناوە درەوشاوانە م.مسعود عبدالخالق ە، بە وردبوونەوە لە مێژووی ئەم کەسایەتیە ئەو پرسیارەت بۆ دەردەکەوێت ئاخۆ ئەو کەسایەتیە کە قەڵەمەکەی کەوتە نوسین پێمان دەڵێت من ناھێڵم کەس ئیملام پێ بکات بەڵکو ھێزی سروشت دەبێت فێری ناسینی ئێسک و پروسکی پیتەکانم بکات و ھەر ئەویشی بە مامۆستای خۆی قبوڵ کردووە.

“من زانستی مێژوو فێری کردووم سۆز و عاتیفە بخەمە لاوە و بە بەڵگەی مەلمووس بۆ بەرامبەرەکەم بدوێم، پاش ھەڵدانەوەی دۆکیۆمێنتەکان لە گۆڤاری کوردایەتی بابەتێکم بەرچاو کەوت رایچەڵەکاندم، کە لێی نوسرابوو رای ئازاد، بە دەم شۆکەوە لاپەڕەکانم ھەڵدایەوە بزانم ئەم بابەتە بە کوێ دەگات لە کۆتایی بابەتەکە ستافی گۆڤارەکە ناچار کرابوو بە تێبینیەک بڵێ، لێرە بە دواوە گۆشەیەک دەکەینەوە بە ناوی رای ئازاد، وە ناوەرۆکی نوسینەکە ئێمە لێێ بەرپرس نین، دەبێت ئەوە چ قەڵەمێکی ئازا بێت بەرپرسیاری ناوەرۆکی بابەتێکی رەخنە ئامێز لە خۆ بگرێت؛ چونکە قۆناغی رزگاری نیشتمانی شتێک ھەیە بە ناوی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بە دەر لە تێگەیشتن و راڤەی خۆی بۆ رووداوەکان ھەر رایەکی تر بە ھێڵی سوور دەزانێت و دوور نیە لە سەر رستەیەکی ناجۆر خوێنی خاوەن رای ئازاد حەڵاڵ بکرێت و بە خائین و خۆفرۆش و تەخوین بکرێت”

تکایە ئەوەم بە زیادەرۆیی لێوەرمەگرن، چونکە من زانستی مێژوو فێری کردووم سۆز و عاتیفە بخەمە لاوە و بە بەڵگەی مەلمووس بۆ بەرامبەرەکەم بدوێم، پاش ھەڵدانەوەی دۆکیۆمێنتەکان لە گۆڤاری کوردایەتی بابەتێکم بەرچاو کەوت رایچەڵەکاندم، کە لێی نوسرابوو رای ئازاد، بە دەم شۆکەوە لاپەڕەکانم ھەڵدایەوە بزانم ئەم بابەتە بە کوێ دەگات لە کۆتایی بابەتەکە ستافی گۆڤارەکە ناچار کرابوو بە تێبینیەک بڵێ، لێرە بە دواوە گۆشەیەک دەکەینەوە بە ناوی رای ئازاد، وە ناوەرۆکی نوسینەکە ئێمە لێێ بەرپرس نین، دەبێت ئەوە چ قەڵەمێکی ئازا بێت بەرپرسیاری ناوەرۆکی بابەتێکی رەخنە ئامێز لە خۆ بگرێت؛ چونکە قۆناغی رزگاری نیشتمانی شتێک ھەیە بە ناوی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بە دەر لە تێگەیشتن و راڤەی خۆی بۆ رووداوەکان ھەر رایەکی تر بە ھێڵی سوور دەزانێت و دوور نیە لە سەر رستەیەکی ناجۆر خوێنی خاوەن رای ئازاد حەڵاڵ بکرێت و بە خائین و خۆفرۆش و تەخوین بکرێت و مۆرێک لە مەلەفەکەی بدرێت و خزم و کەسەکەشی پێیان شەرم بێت ببڕای ببڕ ئەو کەسە بە ی خۆیان بزانن، وە زۆر جاریش خەڵک نەوەی نەوەی بە کوڕی خائین لە قەڵەم بدەن. ئەو قەڵەمە ئازایەی شاخ مسعود عبدالخالق بوو، ناحەقمە بڵێم ئەم کەسە نەیھێشت کەس فێری ئیملای بکات!؟ نابێت رۆڵی ئەو رێکخراوە سیاسیەش لە بیر بکرێت کە رێگە دەدات ئەم قەڵەمە ئازادانە جێگای خۆی لە فەرھەنگی سیاسی بنەخشێنێت.

“دەربارەی پرسی ریفڕاندۆم لە سەر ئیزنی م.مسعوود بە حوکمی نزیکیم لە م.مسعود و ئەوەی تێگەیشتبم پێم وایە مامۆستا بڕوای یەقینی بەم شێوەیە: ئەگەر پرسی سەرخستنی ریفڕاندۆمی ھەرێمی کوردستان بۆ دەوڵەتی حەقیقی بێ، پێویستی بە قوربانی ھەبێت، مسعوود عبدالخالق ئامادەیە خۆی وەکو اسماعیل خۆی نەزر بکات”

ئەم قەڵەمە بڕیاری داوە لە گۆ نەکەوێت، کە باسی دانوستاندن دێتە گۆڕێ لە گەڵ کۆمەڵێک ئەھلی قەڵەمی ئەو کات وێڕای ئەوەی زۆرینەی سەرکردایەتی و کەوادری یەکێتی لە گەڵ ئەو پرسە دەبن م.مسعوود دژ دەبێت، جەلای تاڵەبانی پاش زانینی ئەو رایە پێچەوانەیە بە بروسکە ھەمو ئەو خەڵکانە بانگھێشت دەکات پاش شیکردنەوەی باروودۆخەکە پێشەنگی ناڕازیەکان کە م.مسعودە نەک قەناعەتی پێ دێنێ بەڵکو دەبێتە لیژنەی مونەسیق لە سنوری رانیە، با بزانین یارو نەیار ناکۆکیان لە مەڕ پرسی دانوستان چی دەبێت، تاڵەبانی لە یەکەم قسە دەڵێ:(( زانیاریم ھەیە رژێم لادێ و تەڕو وشک دەسوتێنێ ئەگەر دانوستان نەکەین)) ۰ دیارە ئامادەبوان ئەمە بە مەترسی دەزانن بۆیە لێرە گفتو گۆ کۆتایی دێت و مام جەمسەری توندەکەی دژ م.مسعودە دەیکاتە منسیقی خۆیان و رژێم. لێرەدا پرسیارێک خۆی قوت دەکاتەوە تاڵەبانی نەیدەتوانی ئەم ھاڤڕکانە تا ھەتایە بێدەنگ بکات؟ یانبە لایەنی کەم لە کونجی زیندانیان بپەستێ؟ ئەرێ تاڵەبانی بۆ ئەوانەی نەکرد؟ کورتترین وەڵام پێمان دەڵێت تاڵەبانی ماھیەتی ئەوانە و گرنگی ئەو توێژەی دەزانی. وا راستی پشت پەردەی پێ گوتن، ئەوانیش بڕوایان ھێنا. دەیان ھەڵوێستی تری م.مسعود بەرچاو دەکەوێت وا بزانم لێرە ئەوەندە بەسە، با بێینە سەر ھەڵوێستەکانی م.مسعود لە سەردەمی دەسەڵات و حوکمی خۆماڵی، پاش دەنگۆی گرێبەستە نەوتییەکان زۆر کەس ئەو گرێبەستانەی پێ باش نەبوو، یەک لەو کەس و ناوەندانە دەزگای ستاندەر و م.مسعود بوو کە قسە لە مەترسی ئەو بابەتە دەکەن، نێچیرڤان بارزانی بانگھێشتی ئەو دەزگایانەو م.مسعوود دەکات بە ئامادە بوونی ئاشتی ھەورامی، داوایان لێدەکرێت گرێ بەستەکانیان واو وا گرنگە، سەرەڕای باوەڕنەبوونیان بەڵام بێدەنگی ھەڵدەبژێرن تا دەرکەوتنی مەترسیەکانی گرێ بەستە نەوتییەکان و ئەو نەھامەتیەی کە بە دوایدا ھاتن.

ئێستاش دەربارەی پرسی ریفڕاندۆم لە سەر ئیزنی م.مسعوود بە حوکمی نزیکیم لە م.مسعوود و ئەوەی تێگەیشتبم پێم وایە مامۆستا بڕوای یەقینی بەم شێوەیەیە: ئەگەر پرسی سەرخستنی ریفڕاندۆمی ھەرێمی کوردستان بۆ دەوڵەتی حەقیقی بێ، پێویستی بە قوربانی ھەبێت، مسعوود عبدالخالق ئامادەیە خۆی وەکو اسماعیل خۆی نەزر بکات، خۆ ئەگەر ئەو پرسە پێویستی بە پێشمەرگەیەک بێت امۆستا ئامادەیە ئەو پێشمەرگەیە بێت، دڵنیام ئەگەر یەک فیشەک بتەقێنرێت تەختی ناوچەوانی دەکاتە جێگا نیشانی ئەو فیشەکە، باشە ئەدی پێم ناڵێن بۆ ئەوەندە دژایەتی دەکەن؛ ئاخر م.مسعوودو دەزگای ستاندەر لە ۲۰۱۲ەوە مەلەفێکیان ئامادە کردبێت بە پێی پێوەرە نێو دەوڵەتیەکان و، ھاوشێوەی سەنتەرە پێش کەوتووەکانی جیھان کە بۆ ھەر پرسێک پشت بەو توێژینەوانە دەبەسترێت، بەبودجەیەکی زەبەلاح بۆ ئەو پرسانە سەرف دەکرێت کە چی لێرە بە بێ بەرامبەر دەکرێت، جگە لەوانەش ڕوای ھاتنە پێشی پرسی ریفڕاندۆم دووبارە ئەو دەزگایە دەست پێشخەریەکی ناوازەی کردوو مەلەفێکی بۆ ئەو پرسە ئامادە کرد، تاکو ئێستا ھەر شتێک لەو بوارە کراوە لە چوارچێوەی وتاری رۆژانە دەرنەچووە، وە لە چەندین ناوەندی ئەکادیمی لەگەڵ یەکێتی پەڕلەمانتاران ئەنجام دراوە؛ ئاخر چۆن دەبێت لە بەرامبەر ھەموو ئەم مانوو بونانە چەندین جار ھەڵبکوترێتە سەر باڵە خانەکەیان؛ چۆن رێگە دەدرێت ئەم پیرە پیاوە ماندووەی رێگای کوردەواری بە دەیان جار رابکێشرێتە بەردەم دادگاو سوکایەتی پێبکرێت؛ جارێک ھەر لەوەگەڕێن وێڕای ئەوەی مامۆستا چەندین بڕوانامەی باڵای ھەبێت کەچی رێگای لێبگیرێت لە کەرتی تایبەتیش ئیشی پێبدرێت، جگە لەوانەش نەفەس نەدرێت منداڵەکانیشی کاریان دەست بکەوێت، لە وڵاتان ئەمجۆرە خەڵکانە وەکو سەروەتێکی نیشتمانی لێی دەڕوانرێت، چونکە ئەوەندەی من ئاگادارم زۆربەی خەڵکە ئازادیخوازو نیشتمانپەروەرەکان م.مسعوود بە موڵکی خۆیان دەزانن؛ ھاوکات ئەویش خۆی بە موڵکی ھەموویان دەزانێت؛ بۆیە تکام وایە لەوە زیاتر دڵی ئەم رێبوارە ماندووەی رێگای کوردەواری مەڕەنجێنن؛ لە جیاتی دەرگای دادگای لێبگرن ھاوشێوەی تاڵەبانی ونێچیرڤان بارزانی بانگیان کەن و گوێیان لێبگرن؛ تێگەیشتنێکی باشترتان ھەیە لە روانینەکانی ئەوان بۆ پرسی ریفڕاندۆم ئەوە م.مسعوود و ھاوشوەکانی میوانداری بکەن بە بێ پێدانی چاو ئاوێکیش ئامادەن باشترینەکە ھەڵبژێرن.

*مامۆستای زانكۆ

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.