د. کەمال میراودەلی: ڕیفراندۆم هیچ مەرجی دەستووریی، یاسایی، نێونەتەوەیی تێدا نییە

لەلایەن ستاندار Posted on 1026 جار بینراوە

نوسینی : دکتۆر کەمال میراودەلی

ئەوە ئەمریکا  و ئەوروپا و دنیا: دژی  فشەبازیی ریفراندۆمن، فسفسپاڵەوانەکان چ دەکەن؟

ئەو فشەکارییەی پێی دەوترێ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی، تۆزێک عەقڵ بەکاربێنن و باوەڕتان بێت، نە ڕیفراندۆمە، نە بۆ سەربەخۆیی ی.

مەرجی دەستووریی، یاسایی، سیاسیی، نێونەتەوەیی، ئەخلاقیی، عەقلانیی سفری تێدا نییە.

با بڵێین: ڕاستە هەیەو فسفسپاڵەوانەکان ئەم ڕیفراندۆمە ئەنجام دەدەن

ئەوسا تەنیا بە سێ مەرج ئەگەرێکی بوون و ئەنجامدانی دەبێت: و مەرجی چوارەم تەنیا بۆ زانیاری دەنووسم:

1-  یان بە ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی عیراق:  ئەمە هەنگاویی دەستووریی و ئەخلاقیی و عەقلانیی و عەمەلیی سروشتییە، مادام کورد هاوبەشی دروستکرنەوەی عێراقە وەک دەستوورو دەوڵەت و ئەوەی هەیەتی و فشەی پێوە دەکەن، بە هۆی ئەو دەستوورەی عێراقەوەیە نەک خیانەت و خۆفرۆشتنیان بە ئەردۆ  و ئۆغڵۆکان.

2- یان دژ بە خواستی عێراقیش، گەر نیشانی بدەی لە سەر هەقی و کاریی بۆ بکەی،  دەتوانی نەتەوە یەکگرتۆکان قایل بکەی پرۆژەکەت قبوڵ بکەن و، بێن سەرپەرشتی ڕیفراندۆمەکەش بکەن.

3- یان دژی نەتەوە یەکگرتۆکان و عێراقیش، دەوڵەتێکی زلهێزی وەک ئەمریکا بە ملهوڕیی پشتگیریت دەکات و پرۆسەکەت بۆ ڕێکدەخات و دەتپارێزێت و ئەنجامەکەشت بۆ دەسەپێنێت.

4- یان یەکێک لە دەوڵەتانی ناوچەیی، وەک تورکیا یان ئێران هانەهانەت دەدەن گوایە ئەوان دوایی ئیعتیرافت پێ دەکەن و پشتت دەگرن. بەڵام دیارە ئەمە مانای کەوتنە دوژمنایەتی لەگەڵ عێراق و دەوڵەتانی تری ناوچەو لەگەڵ ئەمریکا و یاسای نێونەتەوەییش. نە تورکیا، نە ئێران ئەوەندە گەمژەن کاریی وا بکەن بە تایبەتی، کە سەریش بگرێت مانای وایە کوردەکانی خۆشیان هان دەدەن.

بە بێ یەکێک لەمانە ڕێفراندۆم فشەیەکی خۆتڕێنە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ئێستا چی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.