زانیاری نوێ لەسەر راپرسیەكەی یەكێتی لە بارەی دەنگی لایەنەكان بۆ هەڵبژاردن

لەلایەن ستاندار Posted on 784 جار بینراوە

ستاندەر

محەمەد رەئوف، رۆژنامەنوس و لێكۆڵەر بەدواداچونی بۆ راپرسیەكەی یەكێتی كردوە، كە پێشتر لەلایەن سەرۆكی دەزگای ستاندەر بڵاوكرایەوە، لەبارەی دەنگی حیزبەكان بۆ هەڵبژاردنەكان و، رایدەگەینێت، راپرسیەكەی یەكێتی راستەو لەلایەن رێكخراوێكی ئیتالیەوە سەرپەرشتی ئەنجامدانی كراوە و، هەروەها دەڵێ لەرونكردنەوەكەی (ی.ن.ك) دەڵێن لەلایەن هیچ ئۆرگانێكی یەكێتیەوە نەكراوە بەڵام ناڵێن راپرسی لەو شێوەیە ئەنجامنەدراوە.

لەبارەی وەڵام نەدانەوەی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی، مەسعود عەبدوڵخاڵق، بە ستاندەری راگەیاند، بێدەنگ بونمان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێمە لە بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانە مەبەستمان زیان گەیاندن بە حیزبەکان نەبووە، بەڵکو ئاگادار کردنەوەیان لە نیگەرانیەکانی شەقام، هەروەها ئێمە لە بڵاوكردنەوەی ئەو زانیاریە ئاماژەمان بەوە نەكردبو كە ئەو راپرسیە لەلایەن ئۆرگانێكی دیاریكراوی یەكێتی ئەنجامدراوە.

هەروەها دەشلێت، ئاساییە هەر لایەنێك ئەو زانیاریانە بە ناڕاست لە قەڵەمدا، چونكە لە كوردستان زانیاریەكانی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی لە شێوەی (هیومان رایتس وۆچ و ئەمنستی ئینتەرناشناڵ و نەتەوەیەكگرتوەكان و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و بەریتانیا) بەدرۆ دەخرێتەوە، چاوەڕوانكراوە هەمان شت بەرامبەر ئێمەش بكەن، بەڵام ئەوە لە راستی زانیارییەكان كەمناكاتەوە.

چەند هاوڵاتبەك پشتراستی ئەو زانیارە دەكەنەوە كە بەشداریان لەو راپرسیەدا كردووە، هاوڵاتیەك بەناوی (رەوەند رزگار)، دەڵێ،”من دوکانم ھەیە لە ناو سلێمانی ھاتن فۆڕمێکیان پێ بوو بەس کورد بون وتیان دەنگت داوە بەکێ؟ ئەی ئێستا دەنگ بدەی بەکێ ئەدی و بۆ؟ چەند پرسیارێكی تریش، ١ مانگ نیو پێش ئێستا بوو.

لەلایەكی تر (محەمەد هەركی) دانیشتوی شاری هەولێر بەهەمان شێوە رایدەگەیەنێت، بەر لەمانگێك و نیو لە هەولێر دوو كوڕ و كچێك فۆرمێكیان پێدام بۆ پڕكردنەوە تیایدا نوسرابو پێشتر دەنگت به چ لایەنێك داوە ئێستا بە چ لایەنێك ئەدەیت هەندێ پرسیاری تریش هەبو لەناو فورمەکە.

شایەنی باسە، پێشتر مەلا بەختیار لە میدایاكانەوە هۆشداری بە مەكتەبی سیاسی حیزبەكەیدا، كە بەردەوام بوونی یەكێتی لەسەر ئەو شێوازە لە كاركردن، دەنگیان كەم دەكاتەوە و لە هەڵبژاردن (8) كورسی بە دەست دەهێنین. هەروەها فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاریی کوردستانی هەمان هۆشداری بە حیزبەکەی دابوو، ئێمەش پێمانوایە، یەکێتی توانای هەڵسانەوەی هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.