ستاندەر
سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بڕیارە لە ھەفتەی داھاتوو دانیشتنە ڕاستەوخۆکانیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان دەستپێدەکات.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی بڕیارە وەفدەکەی پارتی بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی دەبێت و سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر پرسی ئاسایی کردنەوەی دۆخی پەرلەمان و ئەنجامدانی ریفراندۆم.
بەگوێرەی زانیاریەکان پارتی پەلەیەتی لەسەر پرسی ریفراندۆم بەزوی لەگەڵ گۆڕان بگاتە ڕێکەوتن ئەویش بەھۆی ئەوەی کە ھەست دەکەن تاکو ئێستا لەپرۆسەکە شکستیان خواردوە.
جێ ی باسە دوێنێ ھەریەک لەسەرۆکی پارتی و جێگرەکەی پیرۆزباییان لە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کرد و ئەمرۆش وەفدێکی پارتی لە سلێمانی بەسەرۆکایەتی ئەدھەم بارزانی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی.