ئەمریکا بە نھێنی عەبادی دڵنیاکردۆتەوە لە ئەنجامنەدانی ریفراندۆمی ھەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 819 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی زانیاری رۆژنامەی عەرەب کە لە لەندەن دەردەچێت ئەمریکا حەیدەر عەبادی لەوە دڵنیا کردۆتەوە کە لە ٢٥ی ئەیلول ھیچ جۆرە ریفراندۆمێک لەھەرێمی کوردستان ئەنجام نادرێت.
رۆژنامەکە کە لەسەرچاوەیەکی نزیکی عەبادی ھەواڵەکەی گواستۆتەوە راشیگەیاندوە ئیدارەی ترەمپ بە عەبادی-یان ڕاگەیاندوە ئێستا ئەمریکا تەرکیزی تەواوی لەسەر شەڕی داعشە و رێگا بە ھیچ جۆرە جموجۆڵێک نادات ئەو ستراتیژیەتە بشێوێنێت.
ھاوکات سەرچاوەکە وتوشیەتی ئیدارەی ئەمریکا پێ ی وایە ئەنجامدانی ریفراندۆم کاریگەری لەسەر ھاوپەیمانەکانی دەبێت کە لەچواردەورەی ھەرێمی کوردستانن و کێشە دروست دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.