ستاندەر
پارتی دیموكراتی كوردستان كه بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ڕاپرسی و جیابوونه‌وه له عێراق ده‌كات، به‌ڵام كرداره‌كانی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ن و له 14 ساڵی ڕابردوودا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه پۆستی زیاتری له به‌غدا هه‌بێت و به‌رده‌وامیش شه‌ڕی بۆ به‌ده‌ستهێنانی كردوه، له كاتێكدا خودی ئه‌و حزبه به‌رده‌وام حكومه‌تی عێراق به‌شكست خواردوو ناوبردووه، له نوێترین هه‌وڵیشیدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست له حكومه‌تی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستێكی له كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ وه‌رگرتوه و له هه‌وڵیشدایه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستێكی دیكه له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته دژ به‌یه‌كه‌ی پارتی شتێكی نوێ نیه، به‌ڵكو له دوای ساڵی 2003ه‌وه كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردوه زۆرینه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كه پشكی كوردن له حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆخۆیان ببات له هه‌رێمیش به‌غدا وه‌ك دوژمنی كورد وێنا بكات، به جۆرێك سیاسیه‌كانی عێراقیش ئاگاداری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌و حزبه‌ن.
داواكاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی زیاتر له حكومه‌تی فیدراڵی و له هه‌مانكاتدا باسكردن له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و جیابوونه‌وه، به‌بڕوای ئێمه ئه‌وه به په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی دوو پێوانه‌یی داده‌نرێت
له كاتێكدا پارتی شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی پۆست له حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كات، به‌ڵام خاوه‌نی ئه‌زمونێكی شكستخواردهوه له ئیداره‌دانی پۆسته‌كانیدا له عێراق، له‌كاتێكدا به درێژایی 14 ساڵی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك پۆستی باڵای له‌به‌غداد هه‌بووه، كه بریتی بوون له جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، وه‌زیری ده‌ره‌وه، وه‌زیری دارایی، سوپا سالاری عێراق، بریكاری وه‌زیری دارایی و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام هیچكام له‌و پۆستانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌كارنه‌هێنراون، به‌ڵكو خراونه‌ته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سیه‌كانه‌وه و له ساڵانی ڕابردووش‌دا چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی له به‌غدا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دووخراونه‌ته‌وه و هه‌ندێكیان بڕیاری ده‌ستگیركردن و حكومی غیابیشیان بۆ ده‌ركراوه.