ستاندەر
سەرچاوەیەک بەستاندەری ڕاگەیاند ئەمرۆ سێ شەممە مەکتەبی زانایانی ئایینی یەکگرتوو داوای وەرگرتنی مۆڵەتیان کردوە بۆ ئەنجامدانی گردبونەوەیەک بۆ مسوڵمانانی میانمار لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لەھەولێر، بەڵام لەلایەن پارێزگای ھەولێر داوایەکە ڕەتکرایەوە و پێیان ڕاگەیەنرا ئەگەر پێنج بۆ شەش کەس بن مۆڵەت دەدرێت سەردانی ئۆفیسی ھەولێری نەتەوەیەکگرتوەکان بکەن بەپێچەوانەوە زیاتر رێگاتان نادەین لەو شوێنە گردبونەوە بکەن.
ئەو ڕەتکردنەوەیە لەکاتێکدایە لەئێستا لەڕوی سیاسی یەکگرتوو ھەڵوێستەکانی نزیکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان.