چەند نهێنیەک لەسەر کەسایەتی نەوشێروان مستەفا !

لەلایەن ستاندار Posted on 781 جار بینراوە

تێكۆشەر حوسێن

نەوشێروان مستەەفا چۆن توانی لەماوەیەکی زۆر کورتدا جەزبی ئەو هەموو خەڵکە بکات هەر لە پیر و مناڵ ژن و گەنجەوە بگرە ، حەتتا ئەوەی نەیاریشی بووبێ !
وەک چۆن جارێکیان ئێزگەیەکی ئەمریکا پرسیار لە نجم الدین فرج ناسراو بە ( ملا کرێکار ) ئەکا ئایا بن لادن ت بینیوە ؟ ئەویش لەوەڵامدا ئەڵێت : بەڵێ ، دواتر لێی دەپرسێ حەزەکەی جارێکی تر بیبینیتەوە ؟ ملا کرێکاریش دەڵێت : بەڵێ حەزەکەم ، تۆش وەک کەسێکی عەلمانی لیبڕاڵ حەزەکەیت ، امریکا و بێل کڵینتنیش حەزەکەن بن لادن بیبینن .

شێرکۆ بێکەس شاعری گەورە و ناوداری گەلی کورد جوان وەسفی نەوشێروان مستەفای کردوە ، ئەڵێت سەدان جار پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بگرە ، دەیان جار سەردانی بکە ، ئەو نە تەلەفۆنت بۆ دەکاتەوە ، نەسەردانیشت دەکات ، کەچی سەیر لەوەدایە هەمتر دیسان خۆت حەزەکەیت ، تلفونی بۆ بکەیت و سەردانی بکەیتەوە !
کریس کۆچێراش بەهەمان شێوە ، لە یاداشتەکانی دا دەڵێت هەرجارێک سەردانی سلێمانیم بکردایە حەتمەن بەر لە هەموو شوێنێک ، بەرلە هەموو کەسێک ئەبوو سەردانی نەوشێروان مستەفام بکردایە .

تایبەتمەندیەکانی ئەو پیاوە چیبوون ؟

ئەو پیاوە بەدەر لەوەی خاوەنی توانای یاسایەکی گەردونی بەهێز و ئیمان و ئیرادەیەکی بەهێز بۆ سەرکەوتن بوو ،خاوەنی هێزێکی مەعنەوی خودی زۆریش بوو ، ئەگەر بێ و زانستیانە تیشک بخەیتە سەر بابەتەکە ئەوا لانی کەم پێویستەکا بگەڕێینەوە بۆ سەر زانستی فەلەک ناسی یاخود گەردوون ناسی .
زانستیانە وا پێناسەیان کردووە : هەر شتێک ئامانجت بێ تحقیقی بکەیت و بەدەستی بهێنی ، چەندێک لەو ئامانجانە ئەگەر بێ و هیوایەتی گەورە و شتی حەتمیش بن ، بەڵام ئیرادە و ئیمان و باوەڕێکی پتەوی دەوێت ، بەتەواوەتی ترس لەهەموو شتێ وەلانێ ی ، جگە لەمانە که ڕوکن و مکویناتی سەرەکین ئەبێ ڕچاوی هەریەک لە یاساکانی ( گەردون ، زانست ،عقڵ ، لۆژیک ، مێژوو ، هتد ….. ) بکرێت.

بەهەر حاڵ هەندێکیش لە نەیارەکانی هەمیشە دەیانەویست لە تواناکانی فکر و جەزبی عەقڵ و گەورەیی ئەو پیاوە لەوەیا کورت بکەنەوە یاخود کەمبکەنەوە ، کە ئەو پیاوە بۆیە خەڵک لەدەوریا کۆدەبێتەوە چونکە نەیاری بنەماڵەی بەرزانی بووە ، هەمیشە پارتیەکانیش بەوە تۆمەتباریان دەکرد کەبەڵێ بالفعل ئەو پیاوە دژی ئەو بنەماڵەیە بوو ، بۆیە خەڵک بەدوای کەوتبوو ، نەوشێروان حەتتا لە کتێبەکەیشیا ( پەنجەکان یەکتر دەشکێنن ) باس لەوە دەکات کاتێ دێت بۆ ناوچەی باڵەکایەتی ناحیەی قەسرێ دەیەوێت ملا مستەفا بارزانی ببینێت ، ئیدریس بارزانی دێتە پێشوازی و پێی دەڵێت ، ئەوە خۆت هاتیتە بەر دەستمان !

بەڵام لەڕاستی دا ئەو پیاوە دژی هیچ کەسێ نەبوو ، نە دژی بنەماڵە و نە خانەوادەی بارزانیش بووە ، لەگەڵ ئەوەشا خەڵک هەر لەگەڵ ئەوبوو ، تەنانەت ئەو ڕۆژەی کۆچی دوایی کرد ، زۆرێک لە هەوادار و لایەنگر و ئەندام و کادرانی پارتیش بە داخ وئەسەفەوە بۆی دەگریان ، بە پەرۆشەوە ماڵئاواییان لێکرد .
بەڵگەی سەلماندنی تواناکانی جەزبی ئەو بۆ دەوروبەر ، بێ ئەوەی پلە و پۆست و مەنسەب و دۆلار و دەمانچە ببەخشێتەوە ، خەڵکی لە دەوری ئەوا کۆدەبونەوە ، بە سەروەت و سامان و کرێ ی کرێکاری و پارە و بژێوی عەرەقی نێو چاوانی خۆشیەوە بێتە نێو ئەو حەرەکەیەی کە ئەو پیاوە دایمەزراندبوو خزمەت بکا ، هەروەها بەڵگەی ئەوەی خەڵکانێک هەبوون ئەیان ووت واللە ئەو پیاوە دژی بنەماڵەی بارزانیە بۆیە خەڵکیش بەدوای دەکەوێ ، یەکەم کەس ئەوەی هەڵە بێ لەو جۆرەی بیرکردنەوە لە بەرانبەری ئەو پیاوە بارزانی بوو ، یەکەم حزبیش هەڵەبوبێ بە هەمان شێوە پارتی بوو ، چونکە لە ئێستادا لە گۆڕەپانی سیاسی کوردی دا خەڵکانێک هەن بە ئاشکرا دژایەتی خۆیان بۆ بارزانی خودی خۆی و پارتەکەی هاوڕێگای بارزانی و پارتی و تەواوی هاو ئاوازەکانی دەربڕیوە ، بە ماکینەیەکی ئیعلامی زەبەلاح و پارەیەکی خەیاڵی و دنیایەک سەردانی و گرتنەبەری دنیایەکی تر لە ڕێگای جیاواز ، کەچی خەڵک دوای ناکەوێت ، ئەمە جگە لەوەی ئەم ڕەوتەی بیرکردنەوە گومانێک لە دوای خۆی بەشێوەی پرسیار جێدێڵێت ، لە سەر ئەجێندای پشتەوەی ئەو دژایەتی یە لەناکاوە ، بەهەمان شێوەش گەورەیی نەوشێروان مستەفا دەسەلمێنێت هەروەها تەواوی ئەو گومانانەش دەڕەوێنێتەوە کە وەک درۆیەکی شاخدار بە دوای ئەو پیاوەوە هەڵبەسترابوون لە تۆمەت بەخشینەوە بەتۆمەتبارکردنی بەشێوەیەکی مونەززەم ، بە دژایەتی قەومیەت و بنەماڵەیەک و شەڕانگێزی هتد..

بۆیە دروست کردنی دەیان پارت و ڕەوتی تر هاوشێوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دروستکردنی دەیان و سەدان سیناریۆ ، ناتوانن نە لەگەورەیی بیری نەوشێروان مستەفا نە لە گەورەیی بزووتنەوەی گۆڕان کەم بکەنەو .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.