ستاندەر
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ستاندەر کۆمیتەی ئەمنی ریفراندۆم داوای لەسەرجەم حیزبەکانی بەشدار لە بریاری ٧ی حوزەیران تایبەت بە ریفراندۆم کردوە لە رۆژی ٢١ی ٩ ھێزی پێشمەرگەی حیزبەکانیان بنێرن بۆ کەرکوک وەک ڕەچاوکردنی ئەگەری مەترسی پێکدادانی سەربازی.
جێ ی باسە بەشێک لەو حیزبانە ناو و ژمارەی ھێزەکانیان پێشکەشی ئەو کۆمیتەیە کردوە بەڵام تاکو ئێستا یەکگرتوی ئیسلامی ھیچ ھێزێکی ئامادە نەکردوە و، دیاریش نیە کە ئایا ھێز دەنێرێت یاخود نا.