قادری حاجی عەلی: بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و ھەندێ لایەنی تر سەرکردایەتیەکی جیاواز رابگەیەنن

لەلایەن ستاندار Posted on 206 جار بینراوە

ستاندەر
قادری حاجی عەلی یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت شکستی ریفراندۆم شکستی سیاسی بەرپرسانی ھەرێمە کە نەیانتوانیوە ئیدارەی سیاسی ئەم وڵاتە بکەن. دەشڵێت ئەمە نە شکستی خەڵکە و نە ھێزی پێشمەرگە، بەڵکو کوردستان خاوەنی ھێزی پێشمەرگەیەکی بەھێز و خەڵکێکی بە ئیرادەیە، بۆیە ھەر راست دەبینەوە.

قاردی حاجی عەلی ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە ئەوانەی دەیان وت تەحەمولی ئەنجامەکەی دەکەین، بەرپرسیارێتی شکستەکان ھەڵگرن و داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکەن و دەستلەکاربکێشنەوە..
لەدیداری کەی ئێن ئێن ناوبراو شەوی رابردوو وتیشی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ و چەند لایەنێکی تر سەرکرداییەتێکی جیاواز دروست بکەن بۆ ئەوەی بتواننن دۆخی خەڵک و گوزەرانیان بەرەو باش بوون ببەن و بتوانن لەگەڵ تێکرای لایەنەکان گفتو گۆ بکەن.

داواشی کرد بزوتنەوەی گۆڕان لەو تەمومژیەی ئێستا دەربچێت و ھەڵوێستی ڕوونی ھەبێت لەسەر ئەوەی کە ڕوودەدات.

جێ ی باسە دیدارەکەی قادری حاجی عەلی دەنگدانەوەی میدیایی زۆری بەدوای خۆیدا ھێناوە و ھەڵسوڕاوانی گۆڕان داوادەکەن پێشنیارەکانی ناوبراو بکرێتە بەشێک لە بەرنامەی کاری ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.