سەرۆکی حکومەت سەردانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەکات وردەکاریەکە بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 152 جار بینراوە

ستاندەر

بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سەردانی عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بکات، سەرچاوەیەکی باڵا بە ستاندەری ڕاگەیاند ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی پرۆژەی دروستکردنی حکومەتی رزگاری نیشتیمانی و تیایدا نێچیرڤان بارزانی داوادەکات کە پرۆژەکە جێبەجێ دەکرێـت.

جێ ی باسە بریارە سەرۆکی حکومەت سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بکات، ترسی پارتی لەوەیە کە لەئەگەری راگەیاندنی حکومەتی کاتی یاخود کاربەرێکەر لەلایەن بەغداوە دانی پێدابنرێت، بەتایبەت چونکە پێشتر حکومەتی بەغدا لەزاری چەند بەرپرسێکەوە ڕەتی کردۆتەوە مامەڵە لەگەڵ حکومەتی ئێستا بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.