ئەو بەشەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی نێوان قوباد تاڵەبانی و موقتەدا سەدر کە بڵاونەکراوەتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 229 جار بینراوە

ستاندەر

رۆژی پێنج شەممە قوباد تاڵەبانی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ موقتەدا سەدر ئەنجامدا و داوای ئەنجامدانی نێوەندگیری لەناو براو کرد.
سەرچاوەیەکی باڵا لەمبارەیەوە بە ستاندەری راگەیاند لە پەیوەندیەکە موقتەدا سەدر بە قوباد تاڵەبانی گوتوە کە ئەو یەکەم کەس نیە ئەو داوایە بکات پێشتریش لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی زۆر ئەو داوایە کراوە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەوخۆ.
سەدر ھەروەھا بە قوباد تاڵەبانی گوتوە “ئێرە ماڵی خۆتە ھەرکات بتەوێ بێیت بەڵام بۆ کاروباری نا سیاسی، ئەو بابەتە لە تۆ گەورەترە بۆیە باش نیە خۆت تێوە بگلێنی، بارزانی و پارتی بەھۆی ریفراندۆم وایان کردوە لە ئێستا ھیچ نێوەندگیریەک ئەنجامنەدرێ و ئەمریکا و ئێرانیش لەو ھەنگاوانە پشتگیری عەبادی دەکەن”
وتوشیەتی ” لە قۆناغی ئێستا تا ساڵێکی تر ھەرێم وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و دەبێت سنورێک بۆ دەسەڵاتی پارتی دابنرێت دواتر ئەگەری ئەوە ھەیە بارودۆخەکە بە بەرژەوەندی کورد بچێتە پێشەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.