فڕاکسیۆنی گۆڕان کار لەسەر ئەوە دەکات کە موچەی فەرمانبەران ڕاستەوخۆ لەبەغداوە بدرێت.

لەلایەن ستاندار Posted on 232 جار بینراوە

فڕاکسیۆنی گۆڕان لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کار لەسەر ئەوەدەکات کە موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی تر ڕاستەوخۆ لەلایەن بغداوە بدرێت

ئەمین بکر ئەندامی فڕاکسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە کە ئەوان لە فڕاکسیۆنی گۆڕان لەسەر دو پڕەنسیپ کاردەکەن.
یەکەمیان: بە ھەموو شێوەیەک پێداگری لەسەر ١٧% ی بەشە بودجەی ھەریم دەکەین وە ھەموو ڕیگایه‌ک دەگرینەبەر بە مقاطعەی پرۆسەی سیاسیشەوە لە عیراق.
دووەمیان: ئامانجمان لەو قۆناغەدا دابینکردن و پێدانی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی ھەرێمە وە دەشکرێت بۆ ئەو مەبەستە موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی تریش ڕاستەوخۆ لە بغداوە بدرێت و جیابکرێتەوە لە بودجەی بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی ھەرێم و بودجەی بەرھەمھێنان.
وە پێشنیار دەکات بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان وەزارەتی دارایی عیراق و وەزارەتی دارایی ھەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاکانی پێکبێت بەمەبەستی پێداچونەوە بە لیستی ناوی فەرمانبەران و موچەخۆرانی ھەرێم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.