مەسعود عەبدولخالق بۆ شەرقولئەوسەت: سەرکردایەتی ریفراندۆم بە نھێنی واژوو لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 200 جار بینراوە

ستاندەر

مەسعود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەر لە گفتوگۆیەکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی نێودەولەتی ڕایدەگەیەنێت ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم رازی بونە واژوو لەسەر بەڵگەنامەیەکی تایبەت بە ھەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم بکەن بەو مەرجەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغدا بەڵگەنامەکە بەنھێنی بھێلدرێتەوە و بڵاونەکرێتەوە بۆ پاراستنی خۆیان لە ئیحراجی بەرامبەر خەڵکی کوردستان.
وتیشی ” بەغدا پێدەچێت رازی بێت بەو پێشنیارە و بڕیارە لە رێگای دادگای ئیتحادی ریفراندۆم ھەڵوەشێندرێتەوە و دەسەڵاتدارانی ھەرێمیش پابەندبونی خۆیان بە بڕیارەکەی دادگاکە ڕابگەیەنن”

سەرۆکی دەزگای ستاندەر ھەروەھا بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی راگەیاندوە ” بەغدا بەو رێوشێنانە رازی نابێت و چەندین سکاڵای جۆراوجۆر لە داھاتوو لەسەر بەرپرسانی ھەرێم بەرزدەکرێتەوە لەسەر کەیسی جۆراوجۆری ئیداری و گەندەڵی و سیاسی”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.