“ڕیفراندۆم پەیوەندی بە کەوتنی موسڵەوە ھەبوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 307 جار بینراوە

ستاندەر

د. کامەران مەنتک رایدەگەیەنێت، “ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەپێناو داخستنی مەلەفی کەوتنی موسڵ بووە کە بارزانی تێوەگلاوە”.

د. کامەران مەنتک مامۆستای زانکۆ، ئەوڕۆ لە سیمینارێکیدا لەژێر ناونیشانی (کوردستان و مانفێستی قۆناغێكی نوێ) کە “ئەکادیمیای سیاسه‌ت و ھزری دیموکراسی” سازی کردبوو، باسی لەوەکرد کرد کە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەو تەوقیتە خراپەدا لەپێناو ھەڵنەدانەوەی مەلەفی کەوتنی موسڵ بووە کە بارزانی تێوەگلاوە.

ناوبراو لە بەشێکی تری سیمینارەکەدا باسی لەوەکرد کە بارزانی خۆشی باوەڕی بە شەرعیەتی خۆی نەمابوو بۆیە لە شەش مانگی کۆتایدا واژۆی لەسەر ھیچ نوسراوێک نەدەکرد.

ھەروەھا وتی یەکێتی و پارتی کۆتاییان پێھاتووە ناکرێت لە فەرھەنگی ئەوان بەدوای چارەسەردا بگەڕێین.
سەبارەت بە بەکارھێنانی ھێزی چەکدار بۆ ڕاماڵینی پارتی و یەکێتی کە ھەندێ گەنج و ڕۆشنبیر، کە باوەڕیان بە خەباتی مەدەنی نەماوە بیری لێدەکەنەوە وە بە چارەسەری دەزانن، وتی من پێموایە ئەوە یەکێکە لەو کارەساتانەی کەوا کێشەی کورد قوڵتر دەکاتەوەو چارەسەری ناکات.

ھەروەھا وتیشی، ھەرکاتێ مەسەلەی سەربازی ھاتە گۆڕێ بەرژەوەندی ھێزە ھەرێمیەکان و ئەو ھێزانەی خۆیان لێ مەڵاس داوە کێشەکە بەرەو ئاراستەیەک دەبەن و ڕەھەندێکی ھەرێمی وای پێدەبەخشرێ کێشەکە بەرەو چارەسەر نابا و بەرە و داتەپینی دەبات.

لەکۆتایدا وتی، پێویستە ڕۆشنبیرانی کورد لێنەگەڕێن ئەوانە لەلایەن عیراقەوە دادگایی بکرێن چونکە ئەوانە تاوانیان بەرانبەر عیراق ئەنجام نەداوە دەبێت خۆیان دادگاییان بکەن، ھەروەھا وتی عەیبە بۆ میلەتێک چاوی لە عەبادی بێت کێشەکانی بۆ چارەسەر بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.