بەپەلە: بەفەرمی داوا لە عەبادی دەكرێ موڵكەكانی هەرێمی كوردستان رادەستی عێراق بكرێ

لەلایەن ستاندار Posted on 231 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی بەڵگەنامەیەكی فەرمی، فەرمانگەی موڵكەكانی دەوڵەتی عێراق لیستێكی ئامادەكردوە بەگشت موڵكەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان ورەوانەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردوە بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست.

هەمان بەڵگە نامە داوای لە عەبادی كردوە گشت عەقار وموڵكەكانی هەرێم رادەستی فەرمانگەی ناوبراو بكرێ بۆ ئەوەی بەپێی رێنماییەكانی دەوڵەتی عێراقی هەڵسەكەوتی لەگەڵ بكرێ.

شایانی باسە ئەم داوایە بە پێی ماددەی 27 ی دەستوری عێراقی ساڵی 2005 كە باسی پاراستنی موڵك وماڵ وعەقارەكانی دەوڵەت دەكات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.