ئەوشکستەی بۆ ھەستانەوە نیە!!

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە

ئامانج ھەرتەلی

ئەو ھێزانەی دوای شکست و داروخانی یەکجارەکی، دوای ئەوەی ھەزاران کارەساتی جەرگ بڕیان لەم ھەرێمە خولقاند، دەرفەت نەماوە بۆ ئەوەی جارێکیتر خاوەندارێتی لەگەل بکەن، بەڵکو کاتی ئەوەیە دادگای بکرێن و سزای ھەموو ئەم شتانەیان لێوەر بگیرێتەوە کە بەرامبەر بەگەلەکەیان کردوە، زەمەنێک بەناوی کوردایەتی و نیشتمان و خوێنی شەھیدان. ھەموو شتێکیان لەم نیشتیمانە فەرھوود کرد.

بەڵام ئێستا دەیانەوێت و لە ھەوڵی ئەوەدان بەچەنگە چڕێ جارێکیتر باری لاری خۆیان ڕاست بکەنەوە، بۆئەوەی تا دوانەفەسی ژیان بەناوی خاوەندارێتی لە گەل دەست لەتاڵان و بڕۆ ھەڵنەگرن و درێژە بەکاروانی خۆیان بدەن لە تێکشکاندنی تاکی کورد، بەردەوامبن لەسەر ئەوکارەساتانەی بەدرێژای یەک چارەگە سەدەی ڕابردوو بەرامبەر بەھاونیشتمانیان کردوە.

چەنگەچڕێی ئەوانە بەڕوونی دیارە بۆھەستانەوەیە، ھێزگەلیش ھەیە وزەو تاقەی ئەم ھەستانەوەیەن، لەئێستایاندا دەیانەوێت درێژە بەم کاروانە بدەن، بۆ ئەوەی ڕێ لەھەستانەوەو درێژەدان بەم دۆخە نەخوزرەوە بگیرێت کاتی ئەوەیە ڕێگە نەدەن لەوەزیاتر نوێنەرایەتی گەل بکەن، چیتر بەم عەقلەوە پێشکەوتنی کۆڵگە بەرەو پێشەوە ھەنگاو نانێ.

ئەوەی داکۆکی لە ھەستانەوەی ئەمانە دەکات، ژیرو بیرمەندی سیاسی و ھەڵکەوتەی خۆیان نیە بۆسیاسەت بەڵکو ھەموو ئەوھێزانەش یارمەتی دەرن بۆ ھەستانەوەیان کە ڕۆژگارێک دژی ئەم جۆرە سیاسەتەی ئەوانە بوو، ئەوە پێشی ناوترێت سیاسەت بەڵکو سیاسەت قۆستنەوەی ھەلە، لەم ھەلەی ئێستا باشتر بۆ رێکخستنی دۆخی ھەرێم لەئارادانەبوە،

دەتوانرا وەک عەبادی ھەموو دەرفەتێکی دانوسان ھەڵپەسێردرێن تا ئەوکاتەی حکومەتی ھەرێم بڕیاری ھەڵوەشانەوەی خۆی دەدات، مادام بڕیاری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی دەراوە. بۆیە دانوسان و دانیشتن ھیچ شتێک سەوز ناکات لەگەڵ ئەومرۆڤانەی لەپۆستی ھەرە باڵادان،
ئەوانە ڕۆژگارێک گوێیان لەئێوە نەگرتوە و پارەی میللەتیان دەست بەسەرداگرتوە، لەپێناوی بەرژەوەندی و حەزی شەخسیدا سەرفیان کردوە.

دانیشتن و ھەنگاونان لەگەڵ ئەمانە، دەرفەتی ھەستانەوەیەکی باش بەمانە دەدات و سوود لەشکستەکانیان وەردەگرن بۆ مانەوە لەھەرەمی دەسەڵات، بەڵام ئەوانەی کە پشگیری ھەستانەوە و درێژەدان بەم جۆرە لەسیاسەت دەکەن ڕۆژگار ھەموو جارێک دەرفەتی گونجاوی وەک ئێستایان بۆ ناخەتە بەردەست، بۆ ئەوەی بتوانن بەرژەوەندیەکانی میللەت بھێنەدی.

لەکاتێکدا نەک ھەردەبوو دانیشتن ڕەتکەنەوە دەبوایە ھێڵی سوریشیان لەسەر ھەندێ دەم و چاو ھەبوایە کاتێک داوای حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن ھیچ نەبێ لەم قۆناغەدا خزمەتێکی بچوک بەم میللەتەبکەن و بتوان دەست بەسەر ھەندێک پارەی دزراودا بگرن و سجن کردنی ھەندێک دزیش بھێنە بوون، بۆئەوەی گەل نیەتی پاکی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی بزانێت.

ئەگەر ئەمەنەکرێت و ھەر بەم عەقڵەی ئێستاوە ئیدارەی وڵات بدرێ، ھەر ئەو بیرە کڵۆڵە ئیدارەی سیاسەت بکات، بەیانی گەل لەم ڕۆباشترنابێ و ڕونیش دیارە کە بەم عەقڵیەتەوە گەلەکەمان ڕوەو ھەڵدێر دەبرێت کە ھاتنەوەی ئەستەمە و ژیانێکی شکۆمەندی پڕ لەسەر بەرزی نابینرێتەوە.

بۆیە ئەوەی ئێستا دەبینرێت ھەستێکی زۆزدارانەی ڕوون ھەیە، بۆ ئەوەی وزە بدرێتەوە بەم تاقمەی کەخاوەنی شکستی چەندین ساڵەن لەھەرێم، دەشیانەوێت ھەرئەوانە خاوەندارێتی لەناسنامەی تاکی کورد بکەن، ئەو تاکەی شکۆو کەرامەتیان شکاندووە،

بۆیە ھەڵەیەکی گەورە گەلی کورد لەم قۆناغە سەختەدا ئەوانە ڕێبەرایەتیان بکات، ئەوان لەکاتی ھێمنی و ئارامیدا دزی و ڕاوڕووتیان لەم گەلە دەکرد ، نەیان توانی چەندسەعاتێک کارەبا بەڕەواببینن بۆگەلەکەیان و ھێندە بێویژدان بوون، ھەڵسان بە بڕی مووچەی فەرمان بەران.

پێویستە ئەوانە لەھەموو شتێ دوورخرێنەوە و خەڵکانی بێلایەن لەم قۆناغە بەنێوبژی ھاوپەیمانان و نەتەوەیەکگرتوانە، وڵات ئیدارەبدەن و پەیوەندیەکان لەگەڵ بەغدا چاک بکەنەوە، ژیانی میللەت بەشێوازێکی نوێ ئاڕاستەبکەن. ئەمانە کۆتایان ھاتوە پێویست ناکات لەم شکستە بھێنرێنە دەرەوەو جارێکیتر بەردەوامبن لەسەر بەڕێوە بردن.بەڵکو پێویستە لەناو زەلکاوی شکستەکانیاندا بخنکێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.