کاتی کۆنگرەی یەکێتی دیاریکرا

لەلایەن ستاندار Posted on 148 جار بینراوە

ستانده ر

ھێرۆ ابراھیم ئـەحمەد ئـەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرۆژنامەی کوردستانی نوێ یی راگەیاندووە کە رۆژی ٧ی ئـازار رۆژی بەستنی کۆنگرەی یەکێتییە. پێشتر ھێرۆابراھیم ڕایگەیاندبوو کەئـەوان فشارێکی زۆری کادیرانی حیزبەکەیان لەسەرە بۆ ئـەنجامدانی کۆنگرە. وە پاڵپشتی خۆیی بۆ ئـەو داوایەی کادیرانی حیزبەکەی دوپات کردۆتەوە کەداوای بەستنی کۆنگرەیان کردبوو. ئـەم ھەنگاوەی ھێرۆابراھیم ئـەحمەد لەکاتێکدایە کە دۆخی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دۆخێکی ئـاڵۆز و پر لەئـالەنگارییە و پێشتریش بەکۆی دەنگی ئـەندامانی سەرکردایەتی، مەکتەبی سیاسی حیزبەکە ھەڵوەشایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.