پاڵاوگەکانی نێچیرڤان و مسرور لە فیشخابور ھۆکاری تەسلیمنەکردنی فیشخابورن.

لەلایەن ستاندار Posted on 247 جار بینراوە

ستانده‌ر

ھەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و مسرور بارزانی پاڵاوگەی تایبەتیان لە فیشخابور ھەیە.

دڵشاد مەجید نوسەر و ڕۆژنامە نوس لە نوسینێکیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند نھێنییەک ئاشکرادەکات و ڕایدەگێنێت کە لەچوارچێوەی ئەو شەش داواکاریەی عەبادی کە عەمار حکیم ئاشکرای کردووە بۆ دەستکرد بە دانوستان یەکێک لە داواکاریەکان تەسلیم کردنی فیشخابورە کە ھۆکاری تەسلیمنەکردنی دەگەرێتەوە بۆ بوونی دوو پاڵاوگەی نەوت کە یەکیان ھی مسرور بارزانیەو ئەوی تریان ھی نێچیرفان بارزانیە.

ھەروەھا ئاشكراشی ده‌كات كه‌ “لەسەردەمی داعش ئەو دوو پاڵاگەیە نەوتی سوریایان لە داعش دەکڕی و لەوێوە دەپالێوراو ھەناردەی تورکیا دەکرا”

له‌كۆتایدا ئاماژه‌ده‌دات به‌وه‌ی کە “ئێستاش بەھەمان شێوە نەوت لە پەیەدە دەکرن بەشێکی بۆ ناوخۆو بەشێکی بۆ تورکیا ڕەوانە دەکەن”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.