بەدیلی بەردەوامی ڕێگری کردنی خۆپیشاندان لەهەولێر تەقینەوەی جەماوەرییە

لەلایەن ستاندار Posted on 434 جار بینراوە

هوشیار شێرکاوەیی

وەک هەموو لایەک دەزانین بەپێی یاسای خۆپیشاندان مافێکی ڕەوای خەڵکە بۆ گەیاندنی داواکاری خەڵک بەگوێی دەستەڵات بەڵام لەهەولێر ئەو مافە زەوتکراوە لەلایەن پارتی هەر لەدوای ۳۱ ی ئابی ۱۹۹٦ داگیرکردنی هەولێر لەلایەن پارتی بەیارمەتی دەبابەکانی بەعس و پۆستاڵی بەعس پارتی ڕێگرە لەئەنجامدانی هەر جۆرە خۆپیشادانێکی خەڵک بۆ گەیاندنی داواکاریەکانیان تەنیا ڕێگە بەوجۆرە گردبونەوە و خۆپیشاندانانە دەدات کەخۆی سەرپەرشتی دەکات و مەبەست لێی پشتگیریە لەدەستەڵاتی پارتی نەوەک خەڵک و داواکانیان ئەگەر ئەو جۆرە دەستەڵاتە سەرکوتکارەی پارتی لە سلێمانیش حوکمڕانی بکردایە دۆخەکەی وەک ئێستای هەولێر دەبوو.

دوای ۲٦ ساڵ لە حوکمڕانی شکستخواردووی یەکێتی و پارتی و ۲۱ ساڵ داگیرکردنی هەولێر بەزەبری هێز لەلایەن پارتی.

پارتی لەهەولێر دۆخێکی سەربازی و تۆقێنەری دروستکردووە ڕێگری دەکات لەهەموو جۆرە خۆپیشاندانێکی مەدەنی و هێمنانە و شارستانیانەی خەڵک
زۆرجار ڕەخنەی ئەوە لەهەولێر دەگێرێت کە بێ دەنگە و خەوتووە و هەڵناستێت دژی ستەم و نادادی و دەستەڵاتی پارتی کەئەمەش مانای بێ دەنگی و ڕازی بوونی هەولێر نیە بەڵکو چەند هۆکارێک وایکردووە خەڵکی هەولێر تائێستا بەوجۆرە بێت.

پارتی دوای ۳۱ ی ئاب لە ڕووی سەربازی و ئیداری هەولێری داگیرکردووە و دژی هەموو جوڵانەوەیەکی ناڕازی خەڵک دەوەستێتەوە بەزەبری هێز و چەک و تیرۆر و تۆقاندن و هەڕەشەی گیانی و ماڵی و شاربەدەرکردن وەهەرکاتێک بیەوێ هەولێر دەکاتە سەربازگەیەکی عەسکەری هێز بڵاوەپێدەکات لەسەر هەموو کوچە و کۆڵانەکانی شار کە زۆرجار ئەو هێزانە هێزی دەرەوەی هەولێرن وەک هێنانی هێزەکانی خۆی لەئاسایش و پێشمەرگە لەدهۆک و سلێمانی و کەرکوک هەروەها هەموو لایەنەکانی تر بەتایبەتی یەکێتی کە شەریکی ڕاستەقینەی پارتیە هەولێریان فەرامۆش کردووە لەپێناو وەرگرتنی پۆستێکی حکومی ئامادەی هەموو سازشێکە بۆ پارتی لایەنەکانی تریش تائێستا بەشێوەیەکی جدی خۆیان بەخاوەنی هەولێر و هەولێریەکان نازانن نەیانتوانیووە خۆیان بکەن بەپاڵپشت بۆ خەڵکی هەولێر ئەو هۆکارانە وایکردووە زیاتر هەولێر بێدەنگ بێت ئەگینا خەڵکی هەولێر زیاتر لە خەڵکی شار و شارۆچکەکانی تر ناڕازییە بەتایبەتی لەپارتی بەهۆی ستەم و نادادی پارتی ئێستاش خەڵکی هەولێر ئامادەییەکی تەواوی تێدایە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو دەستەڵاتە ستەمکارەی پارتی لەهەولێر .

 ئەگەر پارتی بەردەوام بێت لەڕێگری کردنی خەڵک لەگەیاندنی داواکانی خۆی لەڕێگای خۆپیشاندانی مەردەنی و شارستانیانە ئەوە دڵنیابن ڕۆژێک دێت کە نزیکە ناڕەزایی خەڵکی هەولێر بەڕووی دەستەڵاتی پارتی بەجۆرێک دەتەقێتەوە کە ئەوکات شتێک نامێت لەهەولێر بەناوی پارتی پارتی تاهەتایە دەبێتە مێژوو لەهەولێر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.