دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان چین؟

لەلایەن ستاندار Posted on 337 جار بینراوە

دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان چین؟
لە زەمەنی نادادیەوە

باری ساڵح

ئێمە زۆر جار گوێبیستی ئەو قسەیە دەبین کە دەڵێن با ئەو دەستکەوتەکانی بەدەستمان هێناوە بیپارێزین و لەدەستیان نەدەین..! پرسیار دەکەم : ئایا ئەو دەستکەوتانە چین ؟ ئایا ئێمە چ دەستکەوتێکمان هەبووە لە 26 ساڵی ڕابردووەوە تاکو ئێستا…؟

بەشێک لەو دەستکەوتانەی برادەران باسی لێوە دەکەن بریتین لەمانە : ( 50*50 لە هەر سێ دەسەڵاتەکە و هەمیش لە دابەشکردنی ناوچەکانی هەرێم بەسەر خۆیاندا , ڕێککەوتننامەی ستراتیژی, هێزەکانی 70 و 80 , شەڕی ناوەخۆ , فرۆشتنی خاک , قەیرانی ئابوری و سیاسی , ملیۆنەک و 400 هەزار مووچە خۆر , بندیوار , ڕوبعە مووچە, ئابوری بەڕەڵا -سەربەخۆ- , نەهێشتنی انتمای تاک بۆ خاک و ووڵات , دەریای ئیجە , گیرفانی بەتاڵی گەنج و خەڵکی کوردستان , کوشتن و گرتنی ڕۆژنامەنووسان , داخستن و ڕێگرتن لە کاری مەدەنی و میدیا و ڕیکخراوەکان , دزینی ژێرخان و سەرخانی کوردستان, ئەو کارەبا 4 سەعاتیەی کە هەتە , ئەو نەوتەی کە 3 ساڵ جارێک بەرمیلێکت بە 4 بەرامبەری نرخی خۆی دەدرێتی,……..,…..,…,……,هتد) ,

تاکە دەستکەوت بریتییە لەو کیانەی هەرێمی کوردستان -هێڵی 36- کە ئەوەش بە بڕیاری نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی 1991 دەرچووە ئەو وەجهانەی ئێستا دەیانبینین لە کوردستان ویستیان ئەو دەستکەوتەش لە ناو ببەن بەڵام دەوڵەتانی زلهیز پارێزگاریان کرد لە مانەوەی , واتە دروست بوون و مانەوە و پاراستنی هەرێمی کوردستان و هێڵی 36 لە دەستی ووڵاتانی زلهێزە..

هەندێک دەستکەوتی تایبەتیش هەن کە دڵنیام مەبەستیان ئەوانەیە کە دەڵین با ئەو دەستکەوتانەمان لە دەست نەچێت لەوانەش : ( کۆمپانیای تایبەت , خانوو ,ڤێللا لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ,مووچەی فول , شەریکاتی نەوت , پاسەوانی تایبەت , گەڕان و سوڕان بە ووڵاتانی جیهان, کارەبای 24 کاتژمێری , منداڵەکانیان لە کام زانکۆی ڕاقیە دەخوێنن و لە خۆشترین ووڵاتی جیهاندا دەژین….,….,…هتد) لە کاتێکدا کە لەشاخ هاتنە خوارەوە بۆ ناو شارەکان بێجگە لە تفەنگێکی ژەنگ گرتوو و کراسێکی کوردی بە تۆز و خۆڵ هیچی تریان نەبوو ئێستاش خاوەنی ئەو موڵک و سامانە زۆرەن و لەوپەڕی رەفاهیەت و خۆشگوزەرانی دەژین..!

تاکە شت کە ماوە بیڵێم ئەو پارچە شیعرەی شاعیری گەورەی کورد ” عبداللە پەشێو “ە کە دەربارەی ئەو دەسەڵات و وەجهانە دەڵێ :-

تا سێبەری ئێوە مابێ
دەبێ…هەروا…
بە ئومێدی فرۆی چەوری بەرخە نێر بین،
چاو لە هێلکەی دوو زەردێنەی کەڵەشێر بین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.