ھەنگاوەکانی پارتی بۆ ھاوپەیمانی لەگەڵ مالیکی دەستی پێکرد

لەلایەن ستاندار Posted on 444 جار بینراوە

ستاندەر
نوری مالیکی لە کەناڵی ڕووداوی نزیک لە پارتی ڕاگەیاند پرۆژەیەکی نوێیان بەدەستەوەیە بۆ ئاشتەوایی و لەگەڵ پارتی و لایەنە کوردیەکانی تر قسەیان کردوە بۆ ئەوەی لاپەڕەیەکی نوێ ھەڵبدەنەوە، پێشتریش زانیاری ئەوە بڵاوبۆتەوە کە پارتی نیازی ھەیە لەبەرامبەر عەبادی ھاوپەیمانی لەگەڵ مالیکی پێکبھێنێت و، بەشێک لە کادیرانی پارتیش دەڵێن دۆست و دوژمنی ھەتا سەر نیە.
لەلایەکی تر چاوەڕێ دەکرێ لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق نزیک ببنەوە و، ھاوپەیمانی لەگەڵ بکەن.
پێشتر بارزانی ڕایگەیاندبوو ئەگەر مالیکی ببێتەوە سەرۆک وەزیران ئەوا ئەو دەوڵەت ڕادەگەیەنێت، ھاوکات چەند مامۆستایەکیش داوایان کردبو کە پێویستە دکتۆرایەکی کە لە زانکۆی سەلاحەدین وەرگرتبوو لێ ی وەرگیرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.