پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە بەغدا: میدیاکانی پارتی بیانەوێ ھێڕش بکەنە سەرمان لێدوانەکانیان لە پەرلەمانتارانی یەکگرتوو وەردەگرن

لەلایەن ستاندار Posted on 419 جار بینراوە

ستاندەر
ھۆشیار عەبدولڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیامێکدا ڕەخنە لەپەرلەمانتارانی یەکگرتوو دەگرێت و ھاوکات ڕایدگەیەنێت سورم لەسەر ئەوەی کە نابێ رێگە بدرێ حکومەتی ھەرێم ئەو موچەیەی لە بەغدادەوە دێت بە ناوی پاشەکەوتەوە کەمیبکاتەوە،

ناوبراو دەشڵێ عادل نوری پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو دژی داواکاریەکەی ئێمە ھاتۆتە جواب کە داوامانکردبوو عەبادی رێگە نەدا سیستمیی پاشەکەوت بەسەر موچەی پەروەردە و تەندروستی جێبەجێ بکرێت، ئەو کە خۆی پەرلەمانتاری عیراقە دەڵێت ، ئەو داوایە لە عەبادی ئەو پەری ملکەچیە بۆ بێگانە و حکومەتی ھەرێم ئازادە چۆن مامەڵە بە بودجەی ھەرێمەوە دەکات .

پەیامه كه بخوينه وه 
سورم لەسەر ئەوەی کە نابێ رێگە بدرێ حکومەتی ھەرێم ئەو موچەیەی لە بەغدادەوە دێت بە ناوی پاشەکەوتەوە کەمیبکاتەوە.

عادل نوری پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو دژی داواکاریەکەی ئێمە ھاتۆتە جواب کە داوامانکردبوو عەبادی رێگە نەدا سیستمیی پاشەکەوت بەسەر موچەی پەروەردە و تەندروستی جێبەجێ بکرێت، ئەو کە خۆی پەرلەمانتاری عیراقە دەڵێت ، ئەو داوایە لە عەبادی ئەو پەری ملکەچیە بۆ بێگانە و حکومەتی ھەرێم ئازادە چۆن مامەڵە بە بودجەی ھەرێمەوە دەکات .

بێگومان وەڵامیی عادل نوری نادەمەوە و دەیکەم بە قوربانی چاوەروانی ھەموان بۆ ئەو ھەڵوێستەی کە بریارە یەکگرتوو ھەفتەیەکی تر وەک دوا وادە بۆ کشانەوە لە حکومەت داینابێ، تەنھا ئەوەندە دەڵێم ، میدیا فەرمیی و سێبەرەکانی پارتی ھەرکات بیانەوێ ھێڕش بکەنە سەرمان لێدوانەکانیان لە چەند پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو وەردەگرن ، ئەوە ئاوکردنە ئاشی میدیا بەدناوەکانی پارتیە ، یەکگرتوو خۆی میدیایی ھەیە و با لە سەنگەری خۆیانەوە چی دەڵێن بیڵین ، نەک لە سەنگەری پارتیەوە ، با لایەنگرنیی یەکگرتوو بزانن ، زۆر جار لەبەر ئەوان بێدەنگیی ھەڵدەبژێرین نەک ئەو دەموچاوانە خۆیان .

ھەر لەو ھەواڵەدا پەرلەمانتارێکی پارتی باس لەوە دەکات ، ئەوەی کە ھۆشیارعەبدوڵا داوایکردوە موچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی حکومەتی عیراق سەرپەرشتی بکات و رێگە نەدرێ حکومەتی ھەرێم لێی کەمبکاتەوە، درێژکراوەی ١٦ ی ئۆتۆکتۆبەرە ، بەو برادەرە دەڵێم ، لە دەرفەتێکا کە خۆم ئەزانم کەیە وەک ئەندامێکی لیژنەی ئەمن و دیفاع رونی دەکەمەوە کە لە ١٦ ئۆکتۆبەردا پارتیی بە چ پیلانێکی گەورەدژی ناوچە جیناکۆکەکان و ھەرێمی کوردستان تێوەگلاوە و چ پیلانیکی ھەبوە لە دژی ئەو ناوچانە و پارێزگای سلێمانیش ، با تائەو کاتە ئەو پەرلەمانتارەی پارتی چاوەرێ بێت .

گرنگە ڕون بێ ، من تا سەر ئێسقان دژی ئەدائی ئەو کابینەیە و ئەو ئەزمونیی چەتەگەریەم ، بەڵام بە ھەموو شیوەیەک داکۆکی لە قەوارەی دەستوری ھەرێم دەکەم .
ئەوانەی پشتیوانیی ئەم کابینەیەی ئێستای ھەرێم دەکەن ، راستەوخۆ دژی قەوارەی دەستوری ھەرێمن چونکە گەورەترین مەترسیی لەسەر ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتدارانیی ئێستای ھەرێم خۆیانن پێش ھەر کەسێکی تر .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.