کاک نێچیرو کاکەکانی ترو دەسەڵات!!

لەلایەن ستاندار Posted on 368 جار بینراوە

حەسەن سەیدباقی

ئەوەی لای ھەمووکەس ئاشکرایە،دەبینێت و دەبیستێت، لەسەر تاکەکانی ناو کۆمەڵگە کە باڵادەستن دوولایەنیان ھەیە، پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ، کاری من ئەوە نییە لێرەدا باس لە پۆزەتیف بکەم، ئەوە خەڵکە بڕیاردەری ئەو ڕاستیەو وە ھەندێک نووسەری دەرباریش کە زیاد لە پێویست، قەبەی دەکەن،،

بەرپرسەکانی کورستان، پێش ئەوەی بگەنە دەسەڵات زۆر گفت دەدەن و تا ڕادەیەک لەگەڵ خەڵک و داواکانیاندان تێکەڵ دەبن، بۆ ئەوەی بتوانن، جێگەو ڕێگەیەکی بەرپرسیارێتی بۆ خۆیان دابێن بکەن، وەک دەبینین سەرودەمی ھەڵبژاردنەکان کاک نێچیر دەیووت ( دەنگ لە ئێوەو،خزمەت لەئێمە) ھەروەھا لە چەند بۆنەیەکدا باسی کارەباو خزمەتگوزاری کردووە، بەڵام لە ھەمووی سەیرتر، ئەوەبوو لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیەکەیاندا لە سلێمانی، لەگەڵ مەلا بەختیار ، کە ئەویش باسی لە کارەبا کردووە لە چەند ساڵی ڕابردوو ووتوویەتی ( گەر حکومەت نەتوانێت چارەسەری کارەبا بکات تا کۆتایی ئەو ساڵە،(وابزانم ساڵی )بوو ئەوا واچاکترە حکومەت دەست لەکار بکێشێتەوە) ئەو کاتە کارەبا کوژایەوە. ئایا بە مەبەست بوو بۆ ئەوی بە کاک نێچیر بڵێت دەست لەکار بکێشەرەوە ، ئێوە بەکەلک نایەن، کە زۆر ڕێی تێدەچێت وابێت. وە دیسان مەلا باس لە دیموکراتی دەکات، کام دیموکراتی ؟.ئەو دیموکراتیەی ھەرەشە دەکات کە ھیچ کەس ناتوانێت ئەوان لە دەسەڵات لابەرێت، ئەوان ھاوکێشەکەن لەگەڵ پارتی، بیری چووەتەوە سەدام زۆر بەھێزبوو وە ھێزی چەکداری و ئەمنی لەوان لە ھەموو حیزبەکانی تر بەھێزتر بوو، چی لێھات؟ ناڕەزایی خەڵکیشی بە گێرەشێوێن وەسف کرد، واتە مەلا سەرباری خەبات و دەربەدەری زەمەنی شاخ و شار (وە گرتنی لای یەکیەتی،سەردەمی بانگەشێی بۆ ئاش)، بەو شێوە قسە دەکات سەیرە گوڵم، یان ھەڤاڵ ئەبو بەکر قسەی زل و پەیمانی زۆری دا تا بوویە پارێزگار، سەرەتا بۆ ھەڵخەڵەتاندنو ختوکەی موسڵمانەکان قورئانی خوێندەوە، بۆ ڕازی کردنی زۆنی سەوز ھیچ ورتەی لێوە نەھات بەرامبەر داخستنی ئێن ئاڕ تی، وەک دەسەڵاتەکەی . وە ڕێگە دان بە ھاتنی ھێزی چەکداری پارتی بۆ سلێمانی لەو سەروبەندەدا بۆ ڕازی کردنی پارتی، وە لە کۆتایشدا بوو بە حیمایە یا باشترە بڵێین فریاگوزاری تەندرووستی کاتی گەڕانەوەی کاک کۆسرەت،کە ئەوە ئیشی ئەو نییە ماستاوێکی خەست نەبێت، لایەک ئەوان لە دووبەرەی جیاوازدان، و قسە لەسەر دەسەڵاتی یەکدی دەکەن، کە خوێندنەوە بۆ ئەوە تەنھا شەرمەزاری ھێنە، ئەوە کاتێک جوان دەبوو، وەک ڕێز لێنان لە کاک کۆسرەت، کە ئەو بێدەسەڵات بوایە و بچوایە ئەو کارەی بکردایە، یان کاتی ھەڵبژاردنبووایەو ئەو ڕەفتارەی بنواندایە… بەھەرحاڵ. ئەوانەی کە لە کوردستاندان، ھەموویان بیریان لای کۆکردنەوەی پارەو بنیاتنانی ڤێلاو خۆشگوزەرانی خۆیان و خانەوادەکەیانن، بێ ئەوەی بیر لە ئێش و ئازارەکانی خەڵک بکەنەوە، بە گشتی پارەو سەروەت و سامانی کوردستان دزراوەو دە دزرێت، کەس نازانێت پارەی نەوت بۆ کوێ دەچێت، وە د.بەرھەمیش نازانم چاوەڕوانی چی دەکات و تازە بەتازە باس لە گروپ ولایەنی تر دەکاتەوە،ھەر ئەو نەبوو سەرۆک وەزیران، جێگری سکرتێری گشتی ی،ن.ک ئەو سەروبەندانە چی کرد، جگە لە کۆکردنەوەی پارەیەکی زۆر و پشکی نەوت و،،تاد..ئەمانە ھەموویان کوڕی یەک خانەوادەو سیاسەتن، خەڵک گێل کردن و دەستی دەستی کردنیانە بە خەڵک تا نەتوانرێت بەرەیەکی ناڕازی و واقعی دروست ببێت چونکە بە ھاتنی لێشاوی توڕەیی خەڵک ھەموو گەندەڵکاران ڕادەماڵرێت وەک بینراوو بینیومانە لە مێژووی گەلانی دونیا و ناچەکە و کوردستانیش.. بۆیە کاک نێچێرو کاکە کانی تریش دەبێت بەر لەھەرکارێکی تر بیر لە ھێنانەوەی ئەو پارانە بکەنەوە کە لەبانکەکانی ئەمریکاو ئەوروپاو دوبەیە، بەڕاستی دەست بۆ چاکسازی بەرن، ھەرکەس لە حیزبەکەی خۆیەوەو لە کەسە نزیکەکانی خۆیەوە دەست پێبکات، دەنا کوردستان چاوەروانی ڕۆژێکی ترسناکتر دەکات و خۆیان و خەڵک پێکەوە دەسوتێنن، وەک سەددام کە خۆیی و خانەوادەیی و خەڵکی عێراقی سووتاند کاولکاری ھێنا، مێژووش ڕەحم بەکەس ناکات، دەوڵەتە دراوسێ و ھەرێمیەکان وئەوروپاش چاویان لەسەر ئەم ناوچەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.