ٍسەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە بەغدا وەڵامێکی توندی پارتی دەداتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 399 جار بینراوە

ستاندەر
ئەحمەد حاجی رەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی بەغدا لە وەڵامی خەسرەو گۆران سەرۆکی فراکسیۆنی پێشوی پارتی ڕایدەگەیەنێت لەبەرئەوەی خەسرۆ گۆران-مان نەکردە سەرۆکی ھاوپەیمانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆیە نەیھیشت کورد یەک پارچە بیت و ئەو ھاوپەیمانیە دروست ببێت چونکە ئەوە ئیوەن یان دەبێ خۆتان بن یان نابیت کەس ببیت .
راشیدەگەیەنێت ئامادەنیم بەرگری لە گەندەڵی و دزی و فزی کەس بکەم.
دەقی راگەیەنراوەکە بخوێنەوە
وەڵامێک بۆ خەسرەو گۆران سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی پارتی

لەسەر ئەو درۆ و بوختان و چەواشەکاریانەی کە خەسرەو گۆران سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپیکەوتنیکی لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمریکا کردویەتی کە من لێرەدا نامەوێت دیفاع لە خۆم بکەم چونکە خۆی دەزانیت ئەگەر قەناعەتم بە بابەتیک ھەبوو زۆر بەراشکاوی دەیڵێم و دەیکەم و چاکیش دەزانیت کە ئامادەنیم بەرگری لە گەندەڵی و دزی و فزی کەس بکەم، ھەموو کوردستانیانیش دەزانن و بەتایبەتیش جوتیاران کە یەکیک بووم لەوکەسانەی ھەمیشە پاریزەرێکی شایستە داراییەکانی جوتیاران بووم، ئەوە بازرگانە حیزبیە چاوچنۆکەکانی ئێوەن کە گەنمی موسڵتان لە ریگەی دھۆکەوە تیکەڵ بەگەنمی جوتیارانی بەدبەخت کرد تا قەیرانی نەدانی پارەی جوتیارانی لێ دروست بوو.
سەبارەت بەقسەیەکی بێ بنەمای خەسرەو کە من لای عەبادی باسی ھاتنی گەنمم کردبێت ئەوە (٤) سەرۆک فراکسیۆن ئەگەر یەکیکیان پشتراستی قسەکەی کردەوە ئەوا من ئامادەم سزای خۆم وەرگرم دەنا خەسرەو گۆران ئەو جوامێرە نیە لەڕووی مندا ھەڵسیتەوە . با ئەوەشی بیر بخەمەوە کەبە درۆ و دەلەسە نامەیەکی وەزارەتی پێشمەرگەی ھینابوو بۆ پەرلەمان تا دەوام نەکات و چاکیش پیشمەرگەکان دەیناسن مەگەر بۆ وێنە گرتن بەرەکانی شەری بینیبێت ئەگەرنا ھەر لە دەزگای ھەڵبژاردنی حزبەکەی خەریکی دانانی پلانی ساختەکاری ھەڵبژاردنەکان بوە، ئەوە ئەحمەدی حاجی رەشید نیە پێویستی بە بانگەشە ھەبێت تا پێش وەختە بیکات ئەوە خەسرەو خۆیەتی کە پیویستی بە بانگەشە ھەیە بیکات بۆ ئەوەی فەزیحەی سەحبکردنی پێ بشاریتەوە کە بەزۆر ئیستیقالەیان پێ کرد دەشزانم ئەوەشی لەبیر نەچوە و تا ماوە ئازاری دەدات کە چۆن دوچاری سەرزەنشت بوو کاتیک بەفراکسیۆنیکی (٢٥) کورسیەوە و بەو ھەموو پەیوەندیەوە نەیتوانی کێ بڕکێی کاندیدی کۆمەڵ بکات لە ھەڵبژاردنی بڕیاردەری لیژنەی دارایی و بەدرۆش سوێندی دەخوارد کە ئاگای لەکاندیدبونی نوینەری پارتی نیە لەکاتیکدا فراکسیۆنی بەرانبەری تەنھا (٣) کورسی ھەیە، سەبارەت بەبانگەشەی پێش وەختی کۆمەڵ زوورە بڵێم ئەوە حیزبەکەی ئەحمەدی حاجی رەشید نییە کە پێویستی بەبانگەشەی پیش وەخت ھەبیت چونکە خەڵکی شایەدی ھەڵوێستەکانی کۆمەڵن لە دژی خۆسەپاندن و گەندەڵکاری ئەوە حیزبەکەی جەنابیانە پێویستی بە بانگەشە ھەیە چونکە ھەرکەسی ناردە بەغداد ھەر خەریکی پیس خۆری و بەدکاری بوە بۆیە ھەندێکیان دوایی بە تڕۆکراوی ناردنەوە بۆتان لە وەزیرو گزیرو بەرێوەبەری گشتی و تا دوایی شتی تریشیان زۆرە با باسیان نەکەم ،سابەرەت بەیەکڕیزی کوردیش ئەوە لەبەرئەوەی خەسرۆمان نەکردە سەرۆکی ھاوپەیمانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆیە نەیھیشت کورد یەک پارچە بیت و ئەو ھاوپەیمانیە دروست ببێت چونکە ئەوە ئیوەن یان دەبێ خۆتان بن یان نابیت کەس ببیت .

ئەحمەد حاجی ڕەشید
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
لە ‌ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
١٣/١/٢٠١٨

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.