بەیاننامەکەی (پ.د.ک) بۆ بایکۆت بۆ باسی موسڵ ناکات؟

لەلایەن ستاندار Posted on 423 جار بینراوە

فەرمان ڕەشاد

لە بەیاننامەکە بە ڕونی ناوی کەرکوک ھێنراوە بەڵام باسی موسڵ و ناوچەکانی تر ناکات تەنھا دەڵێ ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم، ئینجا ھێشتا ڕوون نیە پارتی موسڵ بەناوچەی کوردستانی دەرەوەی ھەرێم دەزانێت یاخود نا ئەوێش بایکۆت دەکات یاخود بەشدار دەبێ، پێم وایە ئەو تەرکیزکردنە بەناوھێنانی کەرکوک بۆ لابردنی فۆکسە لەسەر ناوچەکانی سنوری موسڵ کە ئەوان تەسلیمی بەغدایان کردەوە وەک چۆن یەکێتی کەرکوکی تەسلیم کردەوە، بەڵام وای پیشاندەدات ئەو ھیچ بەرپرسیاریەتیەکی لەو لەدەستدانەی ٥١%ی خاکی کوردستان نیە.

ئەگەر ئەو بایکۆتە موسلیش بگرێتەوە وەک ناوچەیەکی کوردستانی دەرەوی ھەرێم بە پاساوی ئەوەی داگیرکراوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە (پ.د.ک) ناوچەکانی خۆی بە رێکەوتن تەسلیم کردوە، لە بەرواری ٢٨ ی ١٠ تاکو ٣ ی ١١ ی ٢٠١٧ لە کۆبونەوەی وەفدی پ.د.ک بە سەرۆکایەتی رۆژ نوری شاوێس و وەفدی عێراق بەسەرۆکایەتی عوسمان غانمی بڕیاردرا (پ.د.ک) زۆرینەی ناوچەکانی کوردستانی دەرەوەی ھەرێم لە سنوری موسڵ لە شەنگالەوە تا مەخمور تەسلیم بە حکومەتی ناوەندی بکات، کاتێکیش تۆ خۆت دەستبەرداری شوێنێک دەبی بۆ داگیرکراوە؟

لە ڕووێکی تر ئەزمونی سوننەکان لەگەڵ بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنەکان لە دوای ۲۰۰۳ دەریخست بایکۆت جگە پەراویزکەوتن و کەوتنەدەرەوەی ڕووداوەکان ھیچ ئەنجامێکی تری نیە لە عێراق.

ھەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەو قۆناغە لەگەڵ ئەوەیە کورد لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ بەغدا ھەڵداتەوە بەتایبەت لە پرسی ناوچە جێ ناکۆکەکان نەک بایکۆتی بکات، بۆیە باشترین سیاسەت داڕشتنی ستراتیژیەتێکی نوێیە بۆ مامەڵە لەگەڵ ئەو ناوچانە.
دەبێ بزانین دواجار ئەوەی براوە دەبێ ئەوانە دەبن کە لەژێر چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەغدا سیاسەت دەکەن و لە سایەی دەستور شەڕی خواستەکانی خەڵک دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.