سکانداڵەکەی مەلا بەختیار

لەلایەن ستاندار Posted on 384 جار بینراوە

کاروان عەلی شامار

بەبێ ئاگاداری ھیچ یەک لە کادیر و ئەندامانی (ی ن ک) تا دەگات بە جێگری سکرتێرو زۆرینەی مەکتەب سیاسیەکان رۆژی ٢٦-١٢ مەلا بەختیار بری دوو ملوێن دۆلاری لە پارتی دیموکراتی کوردستان وەرگرتووە. دوای ١٥ رۆژ بەسەر ئەو سکانداڵەدا دەنگی نارەزایەتی لە نێوان یەکێتیەکان سەرھەڵدەدات و لە کۆبونەوەیەکی نافەرمیداو بە ئامادەبوونی بەشێک لە مەکتەب سیاسیەکان ئەو پرسیارە رووبەرووی مەلا بەختیار کراوەتەوە کە ئایا ئەو برە پارەیەی وەرگرتووە؟ وە چۆن و لە بەرچی وەریگرتوەو بۆچی تا ئێستا لای ھیچ کەسێک باسی نەکردووە؟! وەلێ دوای دانپێدادان لە وەڵامێکی زۆر ناموقنیعدا وتبوی بۆ یەکێتیم وەرگرتووە! بەلام ئەگەر شرۆڤەیەکی سادەیی وەلامەکەی بکەی ئەوجا بۆت دەردەکەوێت جگە لە بەھانەو پەردەپۆشکردنی فەز یحەتێکی گەورە ھیچ رەھەندێکی راستی نییە. گریمان یەکێتی کێرڤی جەماوەری پێشوی نەماوە وەلێ لەرووی داراییەوە گەر لە جاران باشتر نەبێ بێ گومان خراپتر نییە! جێی خۆیەتی ھەموو ئەوانەی گەر بە راگوزەریش گوێ بیستی ئەو ھەوالە یاخود ئاگایان لەو کارەی کاکی کارگێر بووبێت بەتایبەت یەکێتیە رەسەنەکان بپرسن کە: – ئایا مەلا بەختیار ئەو برە پارەیەی لەبەرامبەر چیدا وەرگرتووە؟ – چاوپێکەوتنەکەی کەناڵی روداو زادەی ئەو شرینیە بوو؟ – بۆچی تا وادەی ئاشکرابوونی ئەو فەزاحەتە بەنھێنی ئەنجام دراوەو تەنانەت جێگری سکرتێر و ھەڤاڵانی دەستەی کارگێریش ئاگاداری لەو چەشنە کارێک نەبوونە! – بۆچون و لێدوان و نوسینە ئاراستەکراوەکانی ئەم دواییەی مەلا خزمەت بەکێ دەکات؟ – دروستکردنی پلاتفۆرمی دابران و رادیۆ و رۆژنامەو دەیان سایت و مالپەری جیا جیا جگە لەسودی کەسی چ سودێکی ھەبووە بۆ یەکێتی؟ – چاوگی سەرەکی جیابونەوەی بزوتنەوەی گۆران و لیستی ھاوپەیمانی و ترازانی زیاتری (ی ن ک)لە ئەستۆی کێیە؟ – لە ھەموو ئەوانەش گرنگتر ھۆکاری بێدەنگی و لێنەپرسینەوەی مەکتەب سیاسی لەبەرامبەر ئەو ئابروچونەدا دەبێ چی بێت؟! لە کۆتایدا بێ ئەرزشترین پاساو ئەوەیە کە بڵێن مەلا بەختیار ئەو پارەیەی بۆ یەکێتی وەرگرتووەو حەقیش وایە کادیرانی یەکێتی لەسەرجەم پلەو ئاستەکاندا ئەم سکاندالەی مەلا قبوڵ نەکەن و فشاری جدی بکەنە سەر بەرپرسانی یەکێتی بۆ ئەوەی بەنوسراوی فەرمی دینار بە دیناری ئەو پارەیە سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتی لێ ئاگادار بکرێتەوەو رونکردنەوەی ئەوەش بدرێت ئەو برە پارەیە لە پای چی وەرگیراوە!؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.