ھەولێر: رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و وەفدی یاوەری سەردانی مەسعود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەر دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 479 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمرۆ چوارشەممە وەفدێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە و ئەندامانی خانەی راپەراندن سەردانی مەسعود عەبدولخالق سەرۆکی دەزگای ستاندەر یان لە ھەولێر کرد.
عومەری سەید عەلی رۆڵی دەزگای ستاندەر و مەسعود عەبدولخالق بەرز نرخاند و ڕایگەیاند بەشداری ھەموان لە پرۆسەی چاکسازی و ھێنانەدی بەرژەوەندی گشتی پێویستیەکی گرنگی ئەو قۆناغەیە.
ھاوکات وەفدی میوان بە گرنگیەوە سەرنج و تێڕوانینی سەرۆکی دەزگای ستاندەریان وەرگرت لەمەڕ پێشھاتەکان.
مەسعود عەبدولخالق سوپاس ھاتنی وەفدی میوانی کرد و ڕایگەیاند دروستکردنی بەرەیەکی فرازانی نیشتیمانی بۆتە زەرورەتی ئەو قۆناغە و پێویستە ئەو لایەنانەی بەشدار نین لە شکستەکانی رابردوو خۆیان وەک بەدیلی ئەو دەسەڵاتە پیشان بدەن و، ئەرکی سەرشانیان جێبەجێ بکەن.
مەسعود عەبدولخالق ھانی بزوتنەوەی گۆڕانی دا کاراتر کار لەسەر دروستکردنی بەرەی نیشتیمانی بکەن و، ھەوڵبدەن بەرەکە فراوان بێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.