فۆرین پۆلیسی: یەکێـتی و پارتی شکستیان ھێناوە لە دروستکردنی بنەماکانی دەوڵەتی کوردی

لەلایەن ستاندار Posted on 373 جار بینراوە

ستانده‌ر

‎گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە کە “یەکێـتی و پارتی شکستیان ھێناوە لە دروستکردنی بنەماکانی دەوڵەتی کوردیدا و ھەردوو سەرکردە بارزانی و تاڵەبانیش لەبری ئەوەی سامانی نەوت بۆ دروستکردنی دەزگا و دامەزراوەکان و ژێرخانی ئابوری بەکاربھێنن، بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن و بەرژەوەندی حزبەکان بەکاریانھێناوە.

‎گۆڤارەکە ئامەژەی بەوەش داوە کە، باشترین ڕێگەچارە کوردەکان بیگرنەبەر بۆئەوەی لە داھاتوودا سەربەخۆبن پشت بەستنیانە بەخۆیان و توانا ناوەخۆیەکانیان ئەمەش لەڕێگای بەھێزکردنی دامودەزگا و دامەزراوەکانی حکومرانی ده‌بێت.

‎لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە ھۆکارەکانی شکستی کورد لە دروستکردنی دەوڵەت کراوە و تیایدا ھاتووە، بەھۆی پشتگیری نەکردنی ڕۆژئاوا و بوونی ھەڵە و کێشەی سیاسی ناوخۆی کوردەوە دۆزی کورد شکستی ھێناوە و بە تەنھا ماونەتەوە و سەرباری ئەوەی ئەمریکا کوردەکانی بۆ شەڕی داعش بەکارھێنا، بەڵام ھەرگیز ئەمریکا پشتگیرییان ناکات بۆ دروستکردنی دەوڵەت.

‎ئەوەشی تیادا ھاتووە، بەھۆی جیاوازیی و ململانێی پارتی و یەکێتی، ھەرێمی کوردستان دابەشکراوە بۆ ناوچەی ھەژمونی ئەم دوو حزبە کە ھەریەکێکیان لە دەوڵەتێکی جیاواز دەچن و تەنھا ھەوڵی بەدەستخستنی بەرژەوەندییە حزبییەکانی خۆیان دەدەن و تا وایلێھات یەکێـتی کە دەسەڵاتداری پارێزگای سلێمانییە لەگەڵ بەغداد ڕێکبکەوێت و لە کەرکوک بکشێتەوە.

‎ھەروەھا باسی لە ھاوکاریەکانی ھێزی پێشمەرگە کردووە لەلایەن ڕۆژئاواو نوسیویەتی، ھەرچەندە لە شەڕ داعش ھاوکاری سەربازی زۆر بە ناوی ھێزی پێشمەرگەوە درا بە کوردەکان بەڵام لە ڕاستیدا زۆربەی ئەم ھاوکارییانە درانە پارتی دیموکراتی کوردستان.

‎گۆڤاری فۆرین پۆلیسی یەکێکە لەو گۆڤارانەی کە ساڵانە چەندین ڕاپۆرتی سیاسی لەسەر ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە، چەند توێژەری شارەزا لە بوارەکانی سیاسەت و ئابوری بەشداری ئەو ڕاپۆرت و توێژینەوانە دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.