خوێندنەوەی کاک نەوشێروان بۆ مەکگۆرک و پەرۆشی بۆ رۆژئاڤای كوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 462 جار بینراوە

دلێر حسێن پیرۆمەری

ئێستا ڕۆژئاوای کوردستان لە ژێر هەڕەشەی مەترسیدارترین هێزی فاشیستی (ئەکەپە و مەهەپە و ئەردۆغان) دایە، بێ بونی هیچ پاساوێك توركیا بڕیاریداوە هێرش بکاتە سەر ئەزمونی رۆژئاوای کوردستان و لەناو بەرێت کە بەخوێنی هەزاران ڕۆڵە هاتۆتەدی، بەداخەوە تا ئێستا رۆژئاوا بەگشتی ئەمریکا و ئەوروپا و ڕوسیا بەتایبەتی هیچ هەڵوێستێکی فەرمیان نیە، کە ئەمەش کۆمەڵێ پرسیار هەڵدەگرێ بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش فشارەکان تا ئێستا وەک پێویست نین.

لێرە چیرۆكی پەرۆشی نەوشیروان مستەفا بۆ ئەزمونی رۆژئاوای كوردستان دەخەمە روو، گرنگە هەمو لایەك هەمان ڕوحیەت و پەرۆشی كاك نەوشيروان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بنوێنین، لە سەروبەندی دەرچونی دۆنالد ترامپ و کۆماریەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، کاک نەوشیروان لە لەندەن بوو، لە کاتی سەردانی یەکێک لە رۆژنامەنوسان بۆلای، كاك نەوشیروان دەپرسێ، ئایا بریت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆک ئۆباما بۆ شەری داعش له پۆستەکەی دەمێنێێتەوە یا دەگۆڕدرێت، هەروەها رۆژنامەنوسەکە بە کاک نەوشیروان دەڵێ، ئەو پرسیارەت بۆ چییە؟ جارێ حەز دەکەی بمێنێتەوە یا حەز ئەکەی بگۆڕێ؟ کاک نەوشیروان وتی بێگومان حەز دەکەم نەگۆڕێ و بمێنێتەوە، رۆژنامەنوسەكە دەڵێ، باشە بۆچی کاک نەوشیروان خۆ ئەو پیاوە زۆر دژی تۆ و گۆڕانە، لە کێشەی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم هەڵوێستی دژی ئێوە بوو، لە وەڵامدا کاک نەوشیروان دەڵێ، گرنگ نیە هەڵوێستی لە سەر خودی من یا گۆڕان چیە و چۆنە، بەڵام ماکگۆرک پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان زۆر باشە و مانەوەی ئەو بۆ ئەزمونی کانتۆنەکان و ڕۆژئاوا سودی زۆر ئەبێ، بۆیە خۆزگە نەگۆڕدرێت.

ئێستا کۆمەڵگایی نێوەدەوڵەتی و ئەمریکا لەژێر تاقیکردنەوەی دایە لەلایەن کورد ئایا دۆستی هەمیشەیی کوردن یا دۆستی بەرژەوەندی و کاتین بەتایبەت مەکگۆرک تۆ بڵێ هەمان بیرکردنەوەی بۆ ڕۆژئاوا مابێت .

بۆیە زەروور بەهەمانی گیانی کاک نەوشێروان هاوسۆز و هاوخەم بین بۆ بەرگری لەعفرین و رۆژئاوا نەک بەگیانی سنور داخستن و دژایەتی کردنی ئەزمونەکە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێم کە لەڕابردوو وەک کارتی فشار لەبەرامبەر خوشک برایانمان لەڕۆژئاو بەکاریان دەهێنا بۆ تەسلیم بون بەئیرادەی شکستخواردوویان خزمەتکردن بەئەجندایی ئەردۆغانی کۆنە دۆستیان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.