لە (عەفرین)ـەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 502 جار بینراوە

لە (عەفرین)ـەوە

محەمەد غەزالی
(هەر ڕوداوێک ڕودەدات، وانەیەکی گرنگە بۆ بنیاتنانی داهاتوو و ئەزموونە …ئەزموون)….ئەو قسەی کە هەموومان دەیزانین، ئینجا تاقەتت کۆ بکەوە…! ڕەخنەگرتن و بەراوردکردن، بەو مانایە نییە کە ئێمە دەمانەوێ ڕەخنە لێگیراو سەد دەر سەد زەربی سفر بکەین…..!!!

کۆی قسەکان ئەوەیە:

لەو باشورەی ئێمە ، پێشمەرگە توانی ئەفسانەی داعش تێکبشکێنێت، هیچ کێشەیەک لەوەدا نییە، بەڵام ئەگەر چاوێک بە ڕۆژگاری شەڕەکانی دوێنێ بخشێنینەوە و بەراوردییان بکەین لەگەڵ ئێستای عەفرین:

1ـ کەل و پەلی جەنگ: جیاوازی لە کەلوپەلو توانا لۆجیستییەکانی جەنگ. میحوەر هەبوو لە ئاسمان و زەوی بە یەک تەلەفۆن دژمنی تەفر و تونا دەکرد، میحوەری واش هەبوو تا ئەم دەقیقەیەش پێشمەرگەکان میلانێک،کەی 4 ێک……..یان نەدی.

2ـ لەکاتی سەرکەوتنەکان: مایک بەر نەدەکەوت، لەبەر سکرـ تێران،ئەندام مەکتەب سیاسییان و سەرکردایەتی حزبان، بە تەلەفۆن لە دووری یەک میل شێری مەیدانبوون …!!

3ـ کێ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی یان وەزیرەکانی لە بەرەی جەنگی دژی داعش و سوپای حشدی بینی، جگە لە ڕاکردن بۆ وڵاتان و ژێرزەمینەکان…!؟ لێرە کەسە یەکەمەکان بە شێکییان شەرعییەتییان نەبوو کەچی دەبوو خاوەنی هەموو شتێک ئەوان بوونایە، لە عەفرین ئیدارەی هەرێمەکە بە کاملی وەزیر و سەرۆکان و هاوسەرۆکان سەفەربەری گشتییان ڕاگەیاند.

4ـ لەکاتی شکستەکان: کە شکستێک دەهاتە پێشەوە، یەک پیاوی زل زل نەبوو دوو قسە بکات، لەکلتی شکست، سەدان جار گوێتان لێبوو کە دەگوترا جەماعەتی فڵان هەڵاتن و …..هتد.عەلائەساس هەمووشمان پێشمەرگەیین.

5ـ هاووڵاتی و پێشمەرگە: دار و بەردی ئەم وڵاتە ببوە پێشمەرگە، ئەوانەی لاقی من و لاقی تفەنگییان لێک جیا نەدەکردەوە زۆر زۆر بوون، ئەمە جگە لە مەعنەوییات هیچی دیکە نەبوو، سەیری خەڵکی عەفرین بکەن، ببین……….

6ـ سێڵفیبارانی، سکرتێران و مەکتەبانی سیاسی، سەرکردایەتی، لق و مەڵبەند و ….هتد لە شوێنە ئەمینەکان سنگ دەرپەڕاندنەکانییان خۆیان و دووربینەکانییان تا بڵێی بێتام، لەو هەولێر و سلێمانی و دهۆکە و… وەک من و تۆ لە کەناڵەکان شتی دەبینی، کەچی واتدەزانی دەستەی اتحارییە…..

ئەمانە هەمووی بەیەک پرسیار بەراورد دەکەین لەگەڵ هێزی ڕۆژئاوا و دەڵێین: ئایە ئەوەی لەسەرەوە باسکرا لەناو یەپەگە و هێزی کوردی ڕۆژئاوا هەیە…؟!

زۆرمان بینی، دوای جەنگیش بەرگەی هیچمان نەگرت، ئەمڕۆ دەرکەوت بەرپرسانی پشت هێزی پێشمەرگە نەک سەرکردە بەڵکو نە سەرباز نە جەنگاوەرانێکی مەیدانی بوون، نە لە مەیدانی سیاسەت و دبلۆماسی چاپوک و چاوکراوە و دووربین و لێهاتوو بوون، لە ماوەی چەرەکەسەدەیەک نەیانتوانی فەلسەفەیەکی سیاسی ئیداری ئابووری سەربازی یەکگرتووی مونەزەمی خاوەن ستراتژیێکی دایاریکراو دابڕێژن، سەیرکەن بزانن جگە لە خاک چ خەڵکێکمان لەدەستدا..؟ لە پێناوی کام دەستکەوت…!؟

ئەگەر تا ئێستا بۆ مونەزەمکردنی ئەدرەسی پێشمەرگە نەخشەی جیاجیای وڵاتان تاقیکرابێتەوە، نازانیین دوایی چی ڕودەدات، بەڵام تائێرە فەرموون (یەپەگە) وەک هێزێکی نیشتیمانیی سەرکەوتوو،وەک یەکەم هێزی کوردی خۆڕاگر، لە مێژووی بەشەرییەتی کوردی بە نمونە وەربگرن و ڕێکی بخەن….!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.