کۆتایی ڕێگاکە

لەلایەن ستاندار Posted on 458 جار بینراوە

کۆتایی ڕێگاکە

ھێرش عبدولرەحمان

تورکیا لەدوای کۆتای ھێنان بەداعش لەعیراق تەواو پەراوێزخراوە، لەو کاتەوە کەمتر لەناوچەکە باسی دەکرێت، لەبەرامبەر ئەو ئیھمالکردنەو ئایندەی خۆی، لەناوچەکە، دەسی کردوە بەجموجوڵ بەبیانوی پاراستنی سنورەکانی، لە دوای ئەو جولەیەی تورکیا ئیتر شەڕی سوریا بەرەو کۆتایی دەچێت، ئامانجی تورکیا ئەوەیە لەداھاتوودا شتێکی بەرکەوێت، یان قسەیەکی ھەبێت .

گەورەترین دۆڕاو لەسوریا و عیراق تورکیایە، دەست لەکارکێشانەوەی بارزانی کاریگەری ئەنقەرەی لەعیراق و ھەرێم بەتەواوی لاوازکرد، سەردەمی زێڕینی ئەردۆغان لەعیراق و سوریا تازە بەسەرچوو، ئەو پارەیەی لەبۆری نەوتی جیھان دەستی کەوتووە، پارەی تریشی لەسەر دابنێت تازە ناگەڕێتەوە ئەو سەردەمە، پیش کۆتایی داعش کاریگەری بەسەر کۆی جوڵەکانی لەعیراقدا ھەبوو لەڕێگای بارزانیەوە، لەدوای ھەڵبژاردنەکانی عیراق، ئەمریکا پلانی ھەیە لەڕێگای حکومەتی تازەی عیراقەوە، بەتەواوی ھەموو بنکە سەربازیەکانی تورکیا لەھەرێمی کوردستان دەربکات .

بۆ عەفرین ناکەوێت ؟

ئۆپەراسێۆنەکەی تورکیا سنوردارەو، بەپێی یاسایی نێودەوڵەتی ئەتوانێت چەند کیلۆمەتر سنور ببەزێنێت، ئەویش ئەگەر ئۆکەی ووڵاتەکەی دراوسێ ھەبیت و ڕێگای پێ بدات سوریا تا ئیستا دژی ئەو لەشکرکێشیەیە…

تورکیا لەنزیک بنکە سەربازییەکانی غازی عەنتاب و دەوروبەری نزیکەی ٤٠ بۆ ٨٠ جەندرمەی ئامادەکردوە، وەک نمایش، ئەگینا ناتوانێت جوڵەیان پێ بکات .

لە سی کیلۆمەتر نزیک ئەلباب، کەتەختانیە، کێشەی لۆجستیکی ھەیە، کەناتوانێت بەپێی پێویست کەلوپەل بۆ سەربازەکانی دابین بکات، عەفرین لەبەرزاییەو، سەختە لەزستاندا، بەکەڵکی شەڕی مەیدانی و ڕێگای تانک و دەبابە نیە ئاسان پێیدا بڕوات .

یەپەگە و یەپەژە لەلوتکەدان، گرتنی ڕەقە تەواو لەجیھاندا ناوبانگی بۆ دروست کردوون، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تەواو ئامادەی ھاوکاریانن و دەستبەرداریان نابن .

تورکیا باش دەزانێت یەپەگە خاوەنی ٣٥ ھەزار شەڕڤانەو، تەواوی خەڵکی عەفرینش چەکدار کراوە شەڕی مەیدانی و رووبەرووی ئەو ھێز پێناکرێت ئەیەویت بە کەمترین زیان لەو جولەیەیی سەرعەفرین بیتە دەرەوە .

تەواوی ھێزەکان بەئەمریکاو ڕوسیاو تورکیا شەوە، دەزانن ئەو لەشکرکێشەیە چۆن دەستی پێکردوەو، لەکوێ دەوەستێنرێت، بۆیە ناگاتە داگیرکردنی عەفرین، دەرئەنجام سوریا بەرەو سەقامگیری و، کۆتایی شەڕەکان دەچێت، لەسوریای تازەدا، کوردو عەلەویەکان و بەشار سوریای تازە پێکدەێنن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.