کورد ڕووبەروی مەترسی لەدەستدانی بەشێک لە کوردسیەکانی دەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 436 جار بینراوە

ستاندەر
زانا روستایی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی مەترسی لەدەستدانی کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کورد لەلێدوانی بۆ ئاژانسی ئەنەدۆڵ گوتی”ئێمە لەسێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان، مەترسیمان لەسەر نییەو کورسییەکانمان پارێزراون، بەڵکو ٢٠ کورسی ئێمە وەکو ھاوپەیمانی کوردستانی، کە لەناوچە جێناکۆکەکان ھەیە، مەترسییان لەسەرە، چونکە لەرابردوودا ئێمە بەدەسەڵاتەوە لەو شوێنانە بووین و توانیمان ئەو ژمارە کورسییە بەدەستبھێنین، بەڵام ئێستا ھەرێم دەسەڵاتی نییەو لایەنە کوردییەکان بە یەکرێزی نەچوونەتە ناو ھەڵبژاردنەکان، بۆیە رەنگە ئەم ژمارەیە بەدەست نەھێنینەوە”.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ھەروەھا دەڵێت: “کێشەی بەردەوامی کورد لە رووی جوگرافیاوە لەگەڵ سوننەکان بووەو بەپێویستی دەزانێت کورد سزای سیاسی ھاوپەیمانی نیشتمانی بدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.