ڕوسیای پۆتین و دۆخی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 579 جار بینراوە

ڕەھبەر مەلا زادە
سەرۆکی تازە ھەڵبژێردراوی ڕوسیا (پۆتین) بۆ خولی چوارەم لەسەریەک تا ساڵی (٢٠٢٤) چی لە فۆڕمیلە سیاسیەکانی جیھان بە گشتی و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی دەگۆڕێت؟! پێگە و چارەنووسی کورد لەو فۆڕمیلایانە چی بەسەر دێ و چیبکات باشە؟!
پۆتین لە دیدی گەلی ڕوسیا ئەو وەسفانەی بۆ دەکرێت؛
١-نازناوی (صانع الامجاد)یان لێناوە.
٢-زۆرینە ڕەھای ڕوسەکان وا سەیری دەکەن کە (الزعيم المجسد للقوة الوطنية والدولية الروسية).
٣-خەڵکی ڕوسیا دەڵێن؛(استعاد صورة الروسيا العظمى على الساحة الدولية).
٤-بۆیە توانی ٪٧٤ دەنگەکان بباتەوە و ئێستا تاکە سەرکردەی کارێزمی بێڕکابەرە لە ڕوسیا و تەنانەت جۆرێک لە قودسیەتیشی وەرگرتووە.
(پۆتین و سەرکەوتنەکانی)
لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٠ تا ئێستا لەم کەیس و سیاسەتانە سەرکەوتوو بووە؛
١-دووبارە بوژاندنەوە و ھەڵساندنەوەی ئابووری داڕووخاوی ڕوسیا.
٢-سەرکەوتنی بە شێوەیەکی کاریگەر لە بەڕێوەبردنی ململانێکانی لەگەڵ (ئەمریکا-یەکێتی ئەوڕوپا-ناتۆ).
٣-بڕیاری خستنەوە سەر ڕوسیای دوورگەی قڕم کە پێگەیەکی ستڕاتیژی گەورەی ھەیە.
٤-تەحەداکردنی ڕۆژئاوا و ڕێگەنەدان بە نزیکبوونەوەی ناتۆ بۆ سەر سنوورەکانی لە کەیسی ئۆکڕانیا
٥-توانی ئیقتیحامی دەریای ناوەڕاست بکا لە ڕێگای دەرگا و دەروازەکانی سوریا و حەسمکردنی نەڕووخانی ئەسەد کە ئەوکات تەنھا ٪٢٠ خاکی سوریای لەژێر کۆنتڕۆڵبوو ڕوسیا ھاتوو و ھاوکێشەکەی پێچەوانە کردەوە ئێستا ٪٦٠-٧٠ لەژێر کۆنتڕۆڵە و ئەمریکا تەنھا ٪٢٥ لەژێر کۆنتڕۆڵە.
٦-دوو بنکەی سەربازی گەورە و ستڕاتیژی جێگیر کردووە لە سوریا،بنکەی ئاسمانی حمیمیم و بنکەی دەریایی تەڕتوس.ئەم دوو بنکەیە بایەخ و پێگەی ستڕاتیژی یەکجار گەورە و گرنگی ھەیە بۆ ڕوسیا و بەرژەوەندیە باڵاکانی و تەنانەت دەڵێن ڕوسیا ئێستا لەناوجەرگەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە.
(پۆتین و بەڵێنەکانی)
ئەم بەڵێنانەی زۆر دووپاتکردەوە لە ھەڵبژاردنەکان؛
١-ئەم سەدەیەی ناوبرد بە (قرن الانتصارات).
٢-اعادة بناء دولة روسيا المجيدة.
٣-بناء قوة عسكرية خارقة تتحدى الغرب.
٤-لەسەرەتای ئەم مانگەشەوە پۆتن لە پەڕڵەمانی ووڵاتەکەی لە ووتارێکی ئاگرینی گووتی؛ھەر ھێرشێک بۆ سەر ڕوسیا و ھاوپەیمانەکانی بە تووندترین شێوە و بە چەکی ناوەکی ستڕاتیژی (سارمات) وەڵامی تووند و خێرای دەدرێتەوە.ئەو چەکە بە تێرمی ناتۆ پێیدەڵێن (ساتان) کە سرووشتێکی تێکشکێنەری خێرای ھەیە و ھەموو ئەوڕوپا و ئەمریکای تۆقاندووە.
شایانی باسە ئەم بەڵێن و ھەڕەشانەی پۆتین بە قۆناغێکیتری (الحرب الباردة الجديدة) ناودەبەن.
لەلایەکیتر وەزیری بەرگری ڕوسیا(سێرجی شویجو) ڕایگەیاند کە ئاسایشی نەتەوەیی ڕوسیا بۆ چەند ساڵی داھاتوو بە تەواوی پارێزراوە و دوور دەبێت لە ھەموو ھەڕەشەیەک بەھۆی سستمی بەرگری ئاسمانی زۆر پێشکەوتوومان بەتایبەتی و پێشکەوتویی تێکنەڵۆژیای سەربازیمان ئەوەش جۆرێک لە دڵنیاییدانە بە خەڵکی ڕوسیا،لەلایەکتر لە کۆتایی ساڵی ٢.١٧ ڕوسیا یەک لەسەر سێی بودجەی تایبەتکرد بە سستمی بەرگریەوە بڕەکەی ٣٢٤ ملیار دۆلارە تا ساڵی ٢٠٢٧ ئەوەش مانای وایە ڕوسیا خۆی تەواو ئامادە کردووە بۆ فراوانخوازی و پەلھاوێشتنەکانی بۆ دەرەوەی سنورەکانی.ھەربۆیە پێشبینی دەکرێ سیاسەتی چەند ساڵی داھاتووی ڕوسیا (أقل دبلوماسية و أكثر تصادمية) بێت.
(ڕوسیا و ئەمریکا)
١-ئەمریکا ڕوسیای خستە نێو لیستی ئەو ووڵاتانەی ھەڕەشەی ڕاستەوخۆن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە پاڵ چاینە و گرووپە ئیسلامیە توونڕەوەکان و کەیسی نەوەوی کۆریا و ئێران.
٢-ئەمریکا ڕوسیای تۆمەتبارکردووە بەوەی دەستی خستووەتە نێو ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکای ساڵی ٢٠١٦ و بەم ھۆیەوە کۆمەڵێک پەرچەکرداریان بەرامبەر یەکتر نواند.
٣-لەسەردەمی ئۆباما پێوەندیە دیپڵۆماسیەکانی ھەردوولا بەرەو گرژی زیاتر چوو لە ئەنجامدا (دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی و ھەواڵگری سەربازی و چەند کەسایەتیەکی ڕوسی) سزایان خرایە سەر.
٤-لەئیدارەی ئێستای تڕەمپیش (کونسوڵیەی گشتی ڕوسیا) لە سانفڕانسیسکۆ داخرا سەرەڕای داخرانی چەند بینایەکی نوێنەرایەتی بازرگانی ڕوسی.
٥-گرژیەکان گەیشتنە تڕۆپک کاتێک لە ھێرشێکی ھێزەکانی ڕژێم بۆ سەر (یپگ) ئەمریکا ڕایگەیاند زیاتر لە ١٠٩ چەکدار و موڕتەزەقەی ڕوسی کوشتووە،کە ئەوە ڕووبەڕووبونەوەیەکی نامۆ و ڕاستەوخۆی ڕوس و ئەمریکیەکان بوو.
( ڕوسیا و یەکێتی ئەوڕوپا)
١-بریتانیا ڕایگەیاند بە دەرکردنی ٢٣ دیپلۆماتکاری ڕووسی لە ووڵاتەکەی پاش کوشتنی (سێرجی سکریباڵ) عەمیل و جاسوسی دوو لایەنەی ڕوسیا بە غازی ئەعساب.
٢-ھەڵپەساردنی ھەموو پێوەندیە دیپڵۆماسیەکانی ھەردوولا.
٣-ئەگەری بەھێز ھەیە بریتانیا خۆی بکێشێتەوە لە بەشداریکردنی کاسی فووتبۆڵی ٢٠١٨
٤-دوێنێ ٢٣⁄٣⁄٢٠١٨ کونسوڵیەی گشتی یەکێتی ئەوڕوپا کشایەوە لە مۆسکۆ.
ئەوەش دەرخەری ئەوەیە ڕۆژئاوا قۆناغێکیتری سیاسەت دەھێنێتە پێش بەرامبەر ڕوسیا کە ھێزی ڕەق عینوانی ئەم قۆناغەیە.
(کورد لەم ھاوکێشانە)
ئەگەر سەرنجی مێژووی ھاوچەرخی جەنگی سارد بکەین دەبینین کورد ھەرگیز ئەکتەر نەبووە لە نێو ئەم ھاوکێشە قوڕس و ئاڵۆزانە و بەردەوام ئامڕاز و کارتێکراو بووە لە سیستمی جووت جەمسەری،قۆناغی ئێستا تا ئاستێکی بەرز بووەتە فرە جەمسەری،کورد لە سوریا بووەتە ستڕاتیژی باڵای ئەمریکا بە گوێرەی سیاسەتی(no boots on the ground ) ئەمریکیەکان لە ئەکتەری کورد زیاتر ھیچ ھاوپەیمانیتری حەقیقیان نیە ئەوەش دەرفەتی زێڕینە بۆ کوردەکان تەنانەت (مەسعود عبدالخالق) دەڵێ؛ئەوە وەرچەرخانی ستڕاتیژی ئەمریکایە لە باشورەوە بۆ ڕۆژئاوا بۆیە کوردی ڕۆژئاوا پێویستە وورد و ووریاتربن چونکە ڕوسیا پاڵپشتی تورکیایە و تەنانەت ھەنگاوەکانی مەشقکردن وپێکھێنانی ٣٠ ھەزار چەکدار (ھسد) لەلایەن ئەمریکا بە ئیستفزازی وەسفکرد بۆیە کورد لە سوریا ھیچ دەستکەوتێکی نابێت لەگەڵ ڕوسیا چونکە ڕوسیا سیاسەتی (تضحية الجزء من أجل الكل) بەکاردێنێ دیارە کە سوریا و تورکیا و ئێران گشتەکەنە و جوزئەکەش کوردە.بڕوانە مەوسوعەی جودی ووردتر شیکراوەتەوە.
کوردی باکور بەتایبەت (پکک) کارێکی زیرەکانە دەکا ئەگەر لە شنگال دوورکەونەوە چونکە پاساوێکی بەھێز دەداتە تورکیا تا خاکی کوردی زیاتر داگیر بکا واش باشە ئیعلانی ھەرێم و موقاتەعە نەکا لە قەندیل چونکە پەلھاوێشتنی تورک زیاتر دەکا.پەکەکە گووتاری پیشاندانی زوڵم و زۆرداریەکانی تورکیا بەرزکاتەوە باشترە لەم قۆناغە.
لەلایەکیتر ھەرێمی کوردستان ئێستاش ھەر شکستەکانی ڕێفراندۆم دەچنێتەوە،بە گوێرەی ڕیپۆرت و موتابەعەی چاودێران و لێکوڵینەوەی ستڕاتیژی ئەگەر ئەو تەبەقە گەندەڵەی ئێستا لە دەسەڵاتن زوو تەنازول نەکەن بۆ بەرەی خەڵک و ئۆپۆزیسیۆن ئەوا ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پیلانە ترسناکەکانی ئێران و تورکیا و عێڕاق و تارەددەیەکیش ڕوسیا مەترسی ھەڵوەشانەوەی لەسەرە،بۆیە پێویستە لەم ھاوکێشە ھەستیارانە لەم ناوچەیە و حزوری ڕوسیا و پیلانەکانی تورکیا و ئێران و عێڕاق و سوریا کورد ئەنجومەنێکی گشتی سەرکردە عەقڵانی و ستڕاتیژناسەکان تەشکیل بکا و تەجاوزی ئەم قۆناغە بکەن بە کەمترین زەرەر و زۆرترین قازانج.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.