فۆڕمی ئێستای یەکیەتی بۆ هەڵبژاردن ، موژدە بەخش نیە

لەلایەن ستاندار Posted on 335 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

یەکیەتی ، بە زەحمەت ۱۸ کورسیەکەی جارانی بێنێتەوە ، لیستەکەی دکتۆر بەرهەمیشی بخەیتە پاڵیەوە . بە هەموو حیساب و لێکدانەوەکان ، لیستەکەی شاسوار کە قسە لە سەر گۆڕان و بەرهەم دەکەن ، بە پلەی یەکەم ،بە سوودی یەکیەتی و پلەی دووەم پارتی ، دەکەوێتەوە . لێدوانەکانی ئێرەو ئەوێی لیستی بەرهەم و هەوادارانی کۆسرەت رەسولیش ، هەر وا دەڵێن و کە جەماوەری پارتیش دەدوێنی ، دەڵێن شاسوار بە زیان بەسەرماندا ناکەوێتەوە . لێدوانەکانی مەلا بەختیارو بەرهەمیش ، قسەگەلی زۆر بە ئاسۆیی و ستوونی هەڵدەگرێت . لیستە فەرمیەکەی یەکیەتی کە ۱٦۲ ە ڕووبەڕووی زۆر تەنگژە دەبێتەوە ، لەوانە :

۱_ لیستەکەی بەرهەم جگە لەوەی هەواداری زۆریان لە ناو چوارگۆشەی هەوادارانی یەکیەتیدا هەیە ، پەیڕەوانی کۆسرەت رەسولیش بە ڕاستەو خۆ و ناڕاستەو خۆو ڕەنگە بە نهێنیش کاندیدیان لەنایاندا هەبیت ، دەنگ بەو لیستە دەدەن .

۲_ مان گرتن و خۆپیشاندانەکانیش بە تایبەتی کە قوباد تالەبانی دەیەوێ دەنگی خۆی بخاتە سەر دەنگی پارتی ، دژ بە خواستەکانیان کۆتایی پێ بێنێ ، بە هۆیەوە ئەوەندەی تر دەنگەکانی یەکیەتی کەم دەکەنەوە . وەختی خۆی دیبەتەیەک کرا لە نێوان مامۆستا عەلی باپیرو مەلا بەختیار لە سەر دین و علمانیەت . ئەگەر حیسابی ئەوەت بۆ کردبا کە یەکیەتی دووەم هێزی سەر ساحەی گۆڕەپانەکەیە پاش پارتی و مەلا بەختیاریش یەکێکە لە قیادە باڵاکانی ئەو حیزبەو لە بەرامبەریشا عەلی باپیر تەنیا ٦ کورسی پەڕلەمانی هەیە ، دەبوایە مەلابەختیار دیبیتەکەی ببردبایەوە . بەڵام مامۆستا عەلی باپیر بە زۆرینەیەکی زۆر لێی بردەوە .

ئێستاش ئەو شەڕە لێدوانەی مەلاو بەرهەم لە گەڵ هەموو کەموکورتیەکانی ئەمەکەی دوایی ، هەم بەرهەم دەیباتەوە . یەکیەتی کارێکی باش ناکات مەلا بەختیاری دەکاتە دەمڕاستی خۆی بۆ قسەکردن لە میدیاکان و هەر جارەو فەلتەیەک دەدا . قسەم لە سەر ئەوەوە نیە کە لە نێوان ئەو دوو مرۆیە ، یەکێکیان لە ئەمەکەی تر باشتر بووبێت . ئەگەر قسە لە سەر مەلا بەختیار هەبێ، لە سەر تێکدانی ڕێکەوتن نامەی دەباشان و نزیک بوونەوەی لە ئەجندای پارتی ، خۆ دکتۆر بەرهەمیش لە مەڕ ئەو نزیکبوونەوانە لە ئەجندای پارتی لە مەلا بەختیاری کەمتر نەکردووە . ئێستاش شکی ئەوە لە بەرهەم دەکرێ کە لە گەڵ کۆسرەت رەوسول و دواتریش پارتی و بەژێراو ژێری یەک هەلوێست بن . لە ڕووی باکگڕاوندی شۆڕشگێریش مەلا بەختیار زیاتر دەنگ دێنی . بۆ گەندەلیش هەردوکیان تێوە گڵاون و دیاریش نیە هی کامەیان لە ئەمەکەی تر زیاترە . پێش ئەوەی تەلەفزیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان بکەوێتە کار ، خەرکی وەها دەهاتە پێش چاوانیان کە شاسوارو بەرهەم دەنگەکی زۆری گۆڕان بۆخۆیان بەرن ، بەڵام ئێستاکەو کە راگەیاندنی گۆڕان بە تەوژمێکی نوێوە هاتۆتە مەیدان و چالاکوانە هەرە دیارەکانیان دەناو ئاپۆڕی خەلکی ڕاپەڕیون و پشگیری تەواویش لە گەریلاو شەڕڤانان دەکەن و تورکیاش بە دەولەتی مارقە واتە دەرچوون لە یاساو بگرە فاشیش دەزانن و بە هۆیەوە خەریکە بڵێم کۆنترۆلی شەقامیان لە جاران زیاتر کردووە .

بە گوێرەی ئەو وەرچەرخانە نوێیانە بێت ، گۆڕان دەنگی زیاد بکات ، کەم ناکاتەوە . ئیدی پڕۆسەی دەنگدانیشە و پێشبینی کردن لە هاتنی دەنگەکان و خاوێن و ناخاوێنی پڕۆسەکەو پێیەوە زۆر لە ئەجنداکان دەگۆڕن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.