کامەران مەنتک: هەڵبژاردن تاڕادەیەک گرێدای کۆت و بەندی کەلتووریە

لەلایەن ستاندار Posted on 365 جار بینراوە

ستاندەر

کتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆێ سەلاحەدین دەڵێت ئەم هەڵبژاردنە دۆخێکی زۆر تاێبەتی هەیە، لە لایەک خەڵکی کوردستان ئیجگار ماندوو بوە لە زۆربەی ئەو هێزانەی لەسەر گۆڕەپانی سیاسیدان لە هەرێمی کوردستان، چوونکە هێزی تاقیکراوەن و لە رابوردودا نەیانتوانیوە ئەو بەڵێنانەی کە لە ‌هەڵبژاردنەکان بە خەڵکیان داوە جێ بە جێ بکەن، هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان وەکو ئەو هەڵبژاردنە نییە کە لە وڵاتانی زۆر پێشکەوتوو بەرێوە دەچێت و کە پابەند بێ وە یاخود پەیوەست بێ بە هۆشیاری تاکەوە، بەڵکو تا رادەیەکی زۆر پەیوەستە بە کۆمەڵێک کۆت و بەندی کەلتووری، بۆیە پارتە کلاسیکیەکان تا رادەیەک جەماوەرێکیان هەیە بە بێ ئەوەی بیر لە هەلویستەکانی ئەو حیزبانە بکەنەوە هەمیشە پاساویان بۆ دەهێننەوە و دەنگیان پێی دەدەن، هەرچەندە هەڵویستەکانیان دژ بە بەرژەوەندیە باڵاکانی نەتەوەی کوردیش بێ وەک ئەوەی سیویەکی ئاب و شازدەی ئۆکتۆبەر.

دکتۆر کامەران هەر وەها دەشلێت بەرەی گەندەڵی یەکلا بوەتەوە بەڵام ئەوانەی خۆیان وا لە بەرەی گەل دەبینن ، من پێیم وایە ئەوان تا ئێستا لەگەڵ خۆیان راستگۆ نیین، ئەوان بەشێکن لە منداڵدانی ئەو حیزبە کلاسیکیانە لە داێکبوونە یا لە سایەی ئەوان لە داێکبوونە، بۆیە کەسێک ناتوانی باس لە چاکسازی بکات وخۆێ لە بەرەی گەل دابنێ کە لە کاتێکدا ماوەی پێش ئێستا کارەکتەرێی سەرەکی بوە لە بەرەی گەندەڵی، هەرێمی کوردستان پێویستی بەو دەنگانە نییە، ئەو دەنگانە هەوڵ دەدەن خەونەکانی خەڵکی کوردستان بە کار بێنن، لەبەر ئەوە ئەگەر ئێمە بێت و چاوەڕوانی گۆڕانکاری گەورە بکەین، من پێیم وایە هەرێمی کوردستان پێویستی بە خوێنێکی نوێ هەیە، خوێنێکی نوێ لە دەرەوەی ئەو گێژەلوکەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.