موقتەدا سەدر هەڵوێستی توند دەنوێنێ بەرامبەر باڵەكانی ئێران لە عێراقدا

لەلایەن ستاندار Posted on 347 جار بینراوە

ستاندەر

موقتەدا سەدر هاوپەیمانی لەگەڵ لیستەكەی هادی عامری (كە بەباڵی سیاسی وعەسكەری ئێران هەژمار دەكرێ) رەتدەكاتەوە، ئەوەش بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.

موقتەدا سەدر، سەرۆكی هاوپەیمانی سائیروون، رەتیكردەوە، كە هاوپەیمانی لەگەڵ لیستی فەتح بكات، كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات.

موقتەدا سەدر راشیگەیاند، نەك هاوپەیمانی لەگەڵ هادی عامری ناكەن، بەڵكو ناچنە ناو ئەو هاوپەیمانییەشی، كە لیستی فەتحی تێدا دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی 12ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو، كە بەپێی ئەنجامی بەرایی لیستەكەی موقتەدا سەدر زۆرینەی كورسییەكانی بەدەستهێناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.