ڕەوتی سەدر دواین بڕیاریدا لەبارەی ھاوپەیمانیەتی لەگەڵ نوری مالیکی

لەلایەن ستاندار Posted on 354 جار بینراوە

ستاندەر

جەعفەر موسەوی وتەبێژی ڕەوتی سەدر ڕەتی دەکاتەوە ڕەوتەکەی لەھیچ بارێک ھاوپەیمانی لەگەڵ دەوڵەتی قانون پێکبھێنێت، لە لێدوانێکدا ناوبراو ڕایگەیاند ” ئەنجامدانی ھاوپەیمانی لەنێوان سائیرون و دەوڵەتی قانون شتێکی مەخاڵە.
موسەوی ڕاشیگەیاندوە ئێستا دوو ئاراستە ھەیە کە یەکێکیان سائیرون ڕابەرایەتی دەکات ئەوی تریشیان دەوڵەتی قانون ھەر کامێکیان سەرکەوتووبو لەکۆکردنەوەی دەنگی پێویست دەتوانێت حکومەت پێکبھێنێت.
وتیشی “ئەگەر دەوڵەتی قانون توانی زۆرینەی پەرلەمان دەستەبەر بکات ئەوکات سائیروان دەبێتە ئۆپۆزسیۆن”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.