ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێکی گرنگ ئەنجام دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 329 جار بینراوە

ستاندەر
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە ‌و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان دەدات کە تیایدا کۆمسیۆن ناچاردەکات دەنگەکان بە دەست ھەژمار بکاتەوە.

دانیشتنەکە بڕیارە کاتژمێر ٤ بەڕێوەبچێت، تەواوکاری دوو دانیشتنی رابردوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردنی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایار.

بۆ دانیشتنکە پێویستە ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران کە ١٦٥ پەرلەمانتارە ئامادەبن، تاکو ئێستا ڕوون نیە ئەو رێژەیە بەشدار دەبن یاخوند نا.
لەلایەکی تر زانا رۆستایی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند لەدانیشتنەکە ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەلبژاردنەکان و گشت بەرێوەبەرانی نوسینگەی پارێزگاکان لەسەرکار لادەبات

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.