حکومەت و ئابوری

لەلایەن ستاندار Posted on 481 جار بینراوە

سادق عسمەت

هەرچەندە وەعدو بەڵێنەکانی کاندیداکانی پەرلەمان و ئەندامانی حیزبەکان لە کاتی هەڵبژاردن باشتر کردنی گوزەرانی تاک و گۆڕانکاری بنچینەیی و باشتر کردنی ژیانی کۆمەڵگاو زیاد کردنی بەرهەمی ناوخۆ و چارەسەرکردنی کێشە ئابوریەکان و کەم کردنەوەی بێکاری گەنجان و گەشەی ئابوری هەرێم بوو. بەڵام بە تێپەربونی کات دەبینین هیچ یەک لەو وەعد و بەڵێنانە جێبەجێ نەکراون تەنانەت ئابوری هەرێم رۆژبەرۆژ و ساڵ بە ساڵ بەرەو خراپتر دەچێت لەبەرامبەردا حوکمڕانان و ئەندامانی حیزبەکان رۆژ لەدوای رۆژ سەرمایەدارتر دەبن. بەپێی قسەی هاوڵاتیان و کاسبکاران رێژەی کڕین و فرۆشتن دابەزیوە و رۆژ بە ڕۆژ زیاتر و تۆختر دەبێت. پرسیار ئەوەیە کە کاتێک کاندیداکانی پەرلەمان و ئەندامانی حیزبەکان لە ناو خەڵک بەڵێنی ئابوری باشیان دەدا ئێستاکە ئەندامی پەرلەمانن وە حزبە دەسەڵات دارەکان حکومەتیان پێکهێناوە بۆچی تەنانەت ناتوانن موچەی کارمەندانی حکومەت دابين بكەن ؟ کاتێک وڵاتەکەت بەرنامەیەکی ئابوری ئاشکرای نەبێت وە وڵاتەکەت داهاتەکەی لە رێگەی نەوت بێت وە گرێبەستە نەوتیەکان هیچ شەفافیەتێکیان نەبێت چۆن ئومێدەوار بین کە گوزەرانمان باشتر دەبێت !؟ لەبارەی کێشە ئابوریەکانی هەرێم قسەی زۆر کراوە یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی نەبونی ئابوری باش حکومەتی ئابوریە. حکومەتی ئابوری واتا ئابوری وڵات بە تایبەت نەکراوەوسەربەخۆ نیە. ئابوری ناسان دەڵێن ئابوری هەرێم بەدەست حوکمڕانانەوەیە بۆیە کاریگەری باشی لەسەر کۆمەلگا نیە وە سامانی هەرێمەکەمان نابێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هاوڵاتیان و گەندەڵیەکی یەکجار زۆری تێدایە. ئابوری ناسان پێشنیاری بەتایبەت کردنی ئابوری وڵات و وازهێنانی حکومەت لە ئابوری و دانانی بەرنامەی ئابوری و سامانی گشتی دەکەن کە پێویستە ئەمانەبە کەسانی شارەزا بسپێرێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.