چەمکی کەڵەگایی لە ناوکۆی دەسەلاتدا

لەلایەن ستاندار Posted on 385 جار بینراوە

ڕێناس حمدامین

ئەگەر بمانەوێ بەوردی لەچەمکی کەلەگایی بدوێین وە کۆی ڕەھەندەکانی بخوێنین.تا لەوێوەوە لەماناوە ڕاستەقینەکەی ئەم چەمکە تێبگەین ئەوا ناچارمان دەکات.ھەلوەستە لەسەر پرسەگەلێک بکەین تا لەوێوە ڕاستی ڕووداوەکان وەدۆزین ھەڵوێستی ڕاست و دروستیان لەمەڕدا وەربگرین.وەک حەقیقەتی خۆیان بیانخەینەڕوو.ھەر وەک ئاشکرایە لەناو کۆی ڕووداوە گەرمەکانی ئەمڕۆی دەسەلات و کۆمەلگادا.واقیعی ئەمڕۆ وادەخوازێ پرسیار گەلێک بوروژێنیت وە بەدوای وەلامەکەنیاندا بگەڕێین.تا دەسەلات لەکەموکورتی و کۆمەلگاش لە خەوێکی قووڵ وە ئاگا بھێنینەوە بەجۆرێک کە کۆمەلگا ڕوئیایێکی ڕوونی بۆ پرسە ھەستیارەکان ھەبێ و وەلامی حازربەدەستیش بۆ سەر کەرامەت و پیرۆزیەکانی خۆی تێپەڕێنێ ولەمەڕ پرسەگەلێک بە شێنەیی و سیستەماتیک مێژووی خۆیان دەگوزەرێنن لەودیو مەوداکانی بیرکردنەوەی کۆمەلگادا بریار لەسەر زۆر مەسەلەی ھەستیاردەدەن.زۆر جاریش دەبنە ئەلتەرناتیڤی بیرکردنەوەو بڕیاردان لەبڕی کۆمەلگا لەمەشدا عەقلە بارگاویەکان بە چەمکی کەلەگایی پشکی شێریان بەردەکەوێ.پرسی کەلەگایی یەکێکە لەو پرسانەی وا خەریکەلە عەمەلیەی سیاسی و ئەجێندای بەرێوەبردندا دەبێتە دیاردە و نەریت وە مەوداکانی خۆی فراوان دەکات.لەو دیو مەوداکانی خەم ساردی بێئاگای لەکۆمەلگادا لەناو دیدو ڕونیای ھەندێ لەکاراکتەرەکانی ناو کۆی دەسەلاتدا .گەشە دەکات و بەشنەبای بەرژەوەندی تاکە کەس وگروپەکان بەشێنەیی و سیستەماتیک تەشەنە دەکات بەناو شا دەمارەکانی دەسەلاتداشۆردەبێتەوە تا دواجار ھەموو دەمارو مولوولەکانی دەسەلات لەناوە بنکۆلی دەکاو ئەوەندە یتریش کۆمەلگا لەدەست دەدات ھەیبەتی دەسەلاتیش بێشکۆ دەھێلێتەوە بۆیە دەبێت لەوە حالیبین کە تێگەیشتن لە واقیعی ئەم چەمکە ئەوەندەی بۆ کۆمەلگاپێویستە .بەئەندازەی ئەوە بگرە زیاتریش بۆ دەسەلات پێویستە خویندنەوەی زیاتری ئەم چەمکە وادەخوازێ وامان پێدەڵێ کە .لایەک لەکۆمەڵێ پرسیار بکەینەوە بەوەی کە:ئایە شوناسی راستەقینەی ئەم چەمکە چیەو لە چ زروف و زەمەنیکدا سەری ھەڵداوە.ئایە چەمکی کەڵەگایی بۆتە دیاریدە و نەریت لەباگراوەندو عەقڵیەتو مۆزاڵی ھەڵھرانی ئەم تیزە.ئایە لە چ ھەلومەرجێکی دژوارداھەست بە دەرەنجام و دەرھاویشتە نەویستراوو نامۆکانی دەکەین کە دەستەڵات و کۆمەڵگا نابوتوو ناشیرن دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.