قەرزەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێن, بەسەدان ملیار دۆلار

لەلایەن ستاندار Posted on 338 جار بینراوە

ستاندەر: لە میدیاکانەوە

بەپێی هەواڵێک کەوا لە رۆژنامەی قدسی عربی بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات هەرێمی کوردستان بەبڕی ٥٠٠ ملیار دۆلار قەرزداری حکومەتی عیراقە و ئەو قەرزانە لە ٢٠٠٣ ەوە لەسەر کوردستان هەژمار کراون.

هەرێمی کوردستان بە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوچە سنوریەکان و مەرزەکان و داهەتەکانی ترەوە ئەو قەرزانەی لەسەر هەژمار کراوەو ئەو دۆسیەیەش رەوانەی دادگای باڵای عیراق کراوە.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە کەوا وەزیری نەوتی عیراق لە پێشوودا داوایەکی لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی تۆمار کردووە بەوەی نەوتی عیراق بە مخالفی دەستوری عیراق فرۆشراوە و دەسەڵاتدارانی هەرێمیش مامەڵەیان بەو داهاتەوە کردووە.

بەپێی زانیاریەکان دادگای باڵای عیراق بەسەرپەرشتی دادوەر مدحت محمود جەلسەیەکی لەسەر ئەو دۆسیەی قەرزی هەرێم ئەنجامداوە کە پێدەچیت هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر قەرزێکی تری گەورەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.