پێویستە (HDP)هـەدەپـە خــۆی فێـری سیـاسەت بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 312 جار بینراوە
 سامی جه‌بار
 پێویستە هـەدەپـە خــۆی فێـری سیـاسەت بکات..؛ تورکیـا ناکەوێت بەڵام ترسم لە کەوتنـی هەدەپــە هەیە..! لە دونیای سەردەمدا سیاسەت بووەتە (هونەر و هەل) کە دەتوانیت هونەرمەندانە سیاسەتەکەت پیشانبدەیت و جەنگاوەرانەش هەل بڕەخسێنی و (هەلـە) ڕەخساوەکانیش لەبەرژەوەندی خۆت و گەلەکەتدا بقۆزیتەوە. کێشەی هەرە گەورەی کورد لەچوارپارچەی کوردستان ئەوانەی باڵادەست و دەسەڵات بەدەستن لەحکومەت یاخود بڕیاری گشتی گەلیان بەدەستە، نەبوونی سەرکردە وکەسێکی کارێزمایە، کەئەوانیش نازانن سیاسەت بکەن و ناشتوانن بەرژەوەندی گەلەکەیان لەکوێ یە ! یان ئەزانن بەڵام بەدوای بەرژەوەندی حیزبییەوەدا وێڵن و شەوو ڕۆژیان خستۆتە سەریەک بۆمانەوەیان لەسەر کورسی.
[دڵنیام ئێستا هەدەپـە بەیاننامەیەکی دژی ئەو گەماڕۆیەی ئەمریکا خستویەتیە سەر تورکیا دەرکردبا یانیش دەربکات] کەهێشتا دەرفەت ماوە، ئەبووە هۆی بڕینی هەنگاوێکی گەورەی مێژوویی وپرسی کوردیش قۆناغێکی تر ئەچووە پێش وئەستەم نەبوو جارێکیتر ئاشتەوایی کورد و تورکیاش بێنێتەوە گـۆڕێ(ئەوەشمان بیرنەچێت گەماڕۆکەی ئەمریکا بۆ گشت خەڵکی تورکیایە بەکورد وتورکەوە)، ئەوترس و گومانەش لای گەلی تورک بڕەوێنێتەوە کەوا پیشاندراوە کورد هەڕەشەیە بۆتورکیا، بەپێچەوانەوەش دەتوانێت بیکاتە موزایەدەش بەسەر پارتەکانی تری تورکییەوە ئەمە لەلایەک، پاشان ئەی هەدەپە ناوی لەخۆی نەناوە پارتی گەلان ؟وە صلاح الدين دەمیرتاش کاندید نەبوو بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا، ئێ چۆن لە پرسێکێ وەها گەورەدا خۆیان بێدەنگ ئەکەن، ئەسڵەن چۆن داوا لەتورکەکان ئەکەن دەنگیان پێبدەن بۆکاتی هەڵبژاردنەکان؟ لەلایەکی تریشەوە بەئەمریکا ئەڵێت ئەگەر تۆ بتەوێت بۆ بەرژەوەندی خۆت و وەک کارتێکی فشار بتەوێ بەکارم بهێنی دژی وڵاتانی ئیقلیمی و دراوسێ لەناوچەکەدا، ئەوە ئێمە خۆمان دەتوانین ئەوکارتی فشارەبین بۆ بەرژەوەندی خۆمان و گەلەکەشمان، دۆستـی نزیکیش بۆئێمە لە دۆستێکی سەر هەسارەو دوور و دووڕوو و بەرژەوەندیکار باشتـرە..! هەلە ڕەخساوەکان نابێت لەدەست بدرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.