سەرکردەیەکی تورکمان لە کەرکوک داوای گفتوگۆ لەکورد دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 378 جار بینراوە

ستاندەر

ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی حزبی بەرەی تورکمانی لەنامەیەکدا کە ئاراستەی کوردی کردووە داوای کردوە کورد و تورکمان دەست بکەن بە گفتوگۆ بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان.
ناوبراو ئەو گفتوگۆیە بە چارەسەرێکی نمونەیی وەسفدەکات کەدەبێتە هۆی هێنانەدی دادپەروەری لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانی ئەو ناوچانە.

لەلایەکی ترەوە بەرەی تورکمانی هەڕەشەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات کە بڕیارە لەمانگی ۱۲ی ئەوساڵ بەڕێوەبچێت، لەئەگەری چارەسەر نەکردن و دوبارە ڕێکنەخستنەوەی مەکتەبی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لەکەرکوک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.