گرینگ: بارزانی لەگەڵ قاسم سلێمانی کۆبویەوە و کۆبونەوەی لەگەڵ سونەکانیشی هەڵوەشاندەو

لەلایەن ستاندار Posted on 360 جار بینراوە

ستاندەر

بارزانی لەگەڵ قاسم سلێمانی کۆبویەوەو ئەو کۆبونەوەیەش بووە هۆی هەڵوەشانەوەی کۆبوونەوەی وەفدێکی سونەکان لەگەڵ بارزانی.

بەپێی پێگەی “صوت العراق” بارزانی لەگەڵ قاسم سلێمانی کۆبۆتەوە بۆ قسەکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەڕلەمانی. هەر بەپێی سەرچاوەکە ئەو کۆبونەوەیە بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆبونەوەکەی نێوان بارزانی و وەفدێکی سونی کەپێکهات بوون لە ئەحمد جبوری و کەمال کەلبوری و بڕیار بوو ئەوڕۆ لەگەڵ بارزانی کۆببنەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەکۆبونەوەی وەفدی ئەمریکی لەگەڵ بارزانی ئەمریکا زەختی زۆری لە بارزانی کردووە بۆ ئەوەی بێچێتە ئەو بەرەیەوە کە بەرەی عەبادی و سەدرە و زیاتر لە ئەمریکاوە نزیکە نەک ئەو بەرەیەی کە لە ئێرانەوە نزیکە، بەڵام واپێدەچێت بارزانی لەئێستادا لە ئێرانەوە نزیک تر بێ و بییەوێ پشت لە ئەمریکا بکات وەکو هەڵوێستێک دژی ئەوەی ئەمریکا لەڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم بەرامبەر خودی بارزانی کرد.

بەشێک لەچاودێران پێیانوایە تەسلیم نەبوون بە ئیرادەی وڵاتانی زلهێز کارێکی جوامێرانەیە بەڵام کورد لەو هەڵوێستانە زیانی زۆری بەردەکەوێت، وەکو ئەوەی لەڕیفراندۆم بینیمان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.